دیارترین ھۆکارەکانی تێکچونی تێربۆی مەکینە
.
تێربۆ یەکێکە لەداھێنانە نوێیەکانی مەکینەی ئۆتۆمبیل کەجێی سەرنجی ھەموانە بەتایبەت لەرووی خێراییەوە، ئەم داھێنانە ھاوکاری مەکینە دەکات بۆ سوتاندنی سوتەمەنی بەشێوەیەکی خێراتر لەرێی زیادکردنی رێژەی ھەوای زیاتر بۆ ژووری سوتاندن ئەمەش فشار زیاتر دەکات و ووزەیەکی باشتر بەرھەم دەھێنێت.
تێربۆ توشی گرفت دەبێت لەدەرەنجامی:
١. فشاری زۆر بۆ سەر دۆسەی بەنزین لەکاتی کارپێکردنی مەکینەکەدا، بەجۆرێک کەھێشتا مەکینەکە سردە و زەیتەکە بەتەواوی نەگەیشتۆتە شوێنی خۆی.
٢. کەمبونی رۆنی مەکینە
٣. زیادبونی رۆن لەمەکینەدا
٤. گرفت و تێکچونی ئۆیڵ پەمپ
٥. دزەکردنی ھەوا لەمەکینەکەوە
٦. گیرانی فلتەری ھەوا بەخۆڵ و تەپوتۆز
No comments:
Post a Comment