/ هەواڵەكانئۆتۆمبێل
هایدرۆلیكی سوكانی ئۆتۆمبێل دەگۆڕدرێت ؟؟
هایدرۆلیكی سوكانی ئۆتۆمبێل دەگۆڕدرێت ؟؟
سیستەمی هایدرۆلیكی ستیرینگ (سوكان) سیستەمێكی گونجاوە بۆ زۆرێك لەئۆتۆمبێلە ناوەندییەكان و زۆرینەی ئۆتۆمبێلەكانی لای خۆمان ئەو سیستمەیان هەیە.
بنچینەی سیستەمی پاوەر ستیرینگ لەسەر ڕۆنی هایدرۆلیك دروستكراوە كە بەفشارێكی ڕێكخراو توانای سوڕانی سوكان و وردی سوڕان زیاد دەكات، بێگومان هیچ مادەیەك نییە كاتی بەسەر چوونی نەبێت و هایدرۆلیكی سوكانیش دەچێتە نێو هەمان یاساوە زۆربەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی سوكانیان هایدرۆلیكە، پاش چەند ساڵێك هەست بەقورس بوونی سوكان دەكرێت تێیاندا، یان سیستەمی سوكانەكە دەنگ دەردەكات، ئەویش بەهۆی تەواوبوونی ڕۆنەكەی ناویەتی.
هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، بەشێوەی ئاسایی هایدرۆلیكی پاوەری سوكان تاكو پێنج ساڵ كاری خۆی دەكات، دواتر بەهۆی فشاری زۆرو ڕادەی شێی ناوهەواو گەرمی و ساردی كەش، ڕوندەبێتەوەو ناتوانێت بەئاسانی كاری خۆی بكات. بۆیە پێویستە پاش هەر (50 – 60) هەزار كیلۆمەتر، یاخود لای زۆری پێنج ساڵ دەبێت هایدرۆلیكی سیستەمی پاوەر بگۆڕدرێت.
No comments:
Post a Comment