پێویسته لانی كه‌م شه‌ش مانگ جارێك پشكنین بۆ پلاكه‌كان بكرێت
چونكه هه‌ندێك جار رۆن دزه ده‌كاته نێو شوێنی پلاك و به پلاك و كۆیله‌وه چه‌ور ده‌بن.
هۆكاری ئه‌مه‌ش سووتان یان لاوازبوونی واشه‌ری كه‌ڤه‌ری سه‌ره‌وه‌ی بزوێنه‌ره كه (cylinder head cover)ی پێده‌گوترێت و واشه‌ركه‌ش به گاسكێت ناوده‌برێت. دوای سووتان، ره‌قبوون یان لاوازبوونی ئه‌و واشه‌ره كه پێكهاته‌یه‌كی لاستیكیی هه‌یه، رۆن ده‌ڕژێته شوێنی پلاكه‌كان و هه‌ندێك جاریش له كه‌ناری بزوێنه‌ره‌وه لیك ده‌كات و دێته ده‌ره‌وه.
وێڕای كه‌مكردنی رۆن و چه‌ور و پیسكردنی بزوێنه‌ر كه ئه‌مه تا راده‌یه‌ك گرنگیی زۆری نییه، چه‌وربوونی پلاك واده‌كات "misfire" دروستببێت كه به ئاگر دزین ناوده‌برێت، ئه‌مه‌ش كه نیشانه‌كه‌ی له‌رزینی بزوێنه‌ره، ورده ورده كۆیله‌كان لاوازده‌كات و له‌كۆتاییدا به‌ته‌واوی له‌كاریان ده‌خات.

پێویسته له‌گه‌ڵ چه‌وربوونی پلاكه‌كاندا واشه‌ری كه‌ڤه‌ری بزوێنه‌ر بگۆڕدرێت و لێچوونی رۆن بۆ نێو شوێنی پلاك رێگریی لێبكرێت.

بێگومان هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌م دیارده‌یه به‌كارهێنانی رۆنی كوالیتی نزم و دواخستنی رۆن گۆڕینه،
بۆیه گرنگه هه‌میشه رۆنی كوالیتی به‌رز و گونجاو بۆ بزونه‌ری ئوتومبێله‌كانمان به‌كاربهێنین و له‌كاتی خۆیدا رۆن و فلته‌ر بگۆڕین.
No comments:
Post a Comment