سیستمی(EBD)
سیستمی EBD کەبەیەکێکی تر لە سیستەمە نوێیەکانی ئوتومبێل کە کورتکراوەی (Electronic Brake Force Distribution تەکنەلۆجیایەکی نوێیە لەناو ئوتومبیلدا بەکارهاتووە، کاری ئەم سیستمە دابەشکردنی هێزی برەیک گرتنە لەسەر تایەکان، بەشێوەیەی گشتی لەبارودۆخی ئاساییدا ( EBD) توانای برەیک گرتن لەسەر تایەکان ڕێژەی (70 بە 30)ـیە واتە هێزێکی زۆرتری برەیکەکە لەسەر تایەکانی پێشەوەیە بەڕێژەی 70% هەروەها 30% بۆ دواوەیە هێزەکە، بەڵام لەگەڵ ئەم سیستمەدا ڕێژەکە دەگۆڕێت کاتێک..
۱. بارمان بارکردبێت، لەبەشی پشتەوەی ئوتومبیلەکەدا.
۲. سەرنشین هەبێت لەبەشی پشتەوەی ئوتومبیلەکە.
۳. لە هەورازێکدا دێنە خوارەوە. بۆ کۆنترۆڵکردنی جێگیریی.
۱. بارمان بارکردبێت، لەبەشی پشتەوەی ئوتومبیلەکەدا.
۲. سەرنشین هەبێت لەبەشی پشتەوەی ئوتومبیلەکە.
۳. لە هەورازێکدا دێنە خوارەوە. بۆ کۆنترۆڵکردنی جێگیریی.
ئەوکات ڕێژەی دابەشکردنی هێزی سەر تایەکان بۆ برەیک گرتن، دەگۆڕێت و ڕێژەکە دەبێتە (60 بە 40) واتە هێزی برەیک گرتن لەسەر تایەی پێشەوە بەڕێژەی 10% کەمی کرد لەبەرژەوەندی تایەی دواوە ئەمەش لە ڕێگەی دانانی پەستانێکی زیاتر لەسەر هایدرۆلیکی تایەکانی دواوە کە وادەکات کردارێکی برەیک گرتنی باشترمان هەبێت و بەکاتێکی کەمتر و مەودایەکی کەمتریش ئوتومبیلەکەمان بوەستێت، هەروەها بە جێگیرییەکی باشتریش.
بۆ تێگەیشتنی زیاتر لە سیستمەکە تەماشای ئەم ڤیدۆیە بکەن..
https://www.youtube.com/watch?v=VLSf_7IVP6g
https://www.youtube.com/watch?v=VLSf_7IVP6g
No comments:
Post a Comment