يۆچی ئۆتۆمبێل لە هەورازدا گوڕی نامێنێت

ۆچی ئۆتۆمبێل لە هەورازدا گوڕی نامێنێت
ھەندێ لەشۆفێران گرفتی گوڕی مەکینەی ئۆتۆمبیلیان ھەیە کەشۆفێرەکە بتوانێ بەرەو بەرزایی و ھەوراز بڕوات، سەرباری ئەوەش کەفشار دەخەیتە سەر دۆسەی بەنزین، لەھەمان کاتدا لەگەڵ بەرزبونەوەشدا خێرایی ئۆتۆمبیلەکە بەزیادبونیشی ھەر خێرایی کەم دەبێتەوە، لێرەدا ھۆکارەکەی دەخەینەروو:
١. تێکچونی فلتەری ھەوا کەلەناوچە بیابانییەکان و خۆڵ و پێدەشتەکاندا روودەدات و دەبێتە ھۆی گیرانی فلتەرەکە.
٢. گیرانی فلتەری بەنزین و پیسی کەبڕی ئەو سوتەمەنییە کەم دەکاتەوە کەدەگاتە مەکینەکە، ئەمەش گوڕِەکەی لەسەرکەوتنی بەرزاییەکە کەم دەکاتەوە.
٣. ئەگەر نۆزڵەکان پیس بوبێتن ئەوا گرفتێک دروست دەبێ و دەبێ دەرمان بخەیتە تانکی سوتەمەنییەکەوە.
٤. خراپی سوتەمەنی و پیسبونی.
٥. ئەگەر بزوێنەری ئۆتۆمبیلەکەت خراپ بوو، ٤ پستۆن بوو، تۆش تەبریدت داگیرساند ئەوا دەبێتە ھۆی لاوازبونی گوڕی ئۆتۆمبیلەکە.
٦. ئەگەر گرفت ھەبێ لەپلاک و کۆیل دا دەبێتە ھۆی کاریگەری لەسەر گوڕی ئۆتۆمبیلەکە.
٧. ئەگەر گرفتی ھەستیاری دوکەڵکێش یان ئەگزۆز ھەبێ ، ئەوا غازات و ھەڵمەکەی مەکینەکە دەبێتە ھۆی سەختی دەرچوونی، دەبێتە ھۆی لاوازی سەرکەوتن بۆ ھەورازەکە

No comments:

Post a Comment