ئه‌و هۆكارانه‌ی ده‌بنه هۆی گرفت له‌ئۆتۆمبیله‌كه‌تدا
له‌م بابه‌ته‌دا گرنگترین ئه‌و هۆكارانه ده‌خه‌ینه ڕوو كه‌ده‌بێته هۆی ده‌ركه‌وتنی گرفت و كێشه له‌ئۆتۆمبیله‌كه‌تدا ئه‌مه‌ش ناچارت ده‌كات پاره‌یه‌كی زۆری تێدا سه‌رف بكه‌یت، بۆیه هه‌وڵ بده خۆت له‌و گرفتانه به‌دوور بگریت:
١- پشتگوێخستنی گۆڕینی ڕۆن و شله‌مه‌نی تری ئۆتۆمبیله‌كه: به‌وپێیه‌ی ڕۆن هۆكارێكی گرنگی سه‌لامه‌تی مه‌كینه‌ی ئۆتۆمبیل و پاراستنییه‌تی له‌تێكچوون، ئه‌مه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌یه بۆ ئاوی سارد كردنه‌وه كه‌پێویسته له‌كاتی دیاریكراوی خۆیدا بگۆڕێت و ته‌ماشا بكرێت.
٢- پشتگوێخستنی كاركردنی گڵۆپی مه‌كینه: ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی گرفتی زۆر له‌مه‌كینه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه‌تدا بۆیه پێویسته هه‌ر كه‌گڵۆپه‌كه ده‌ركه‌وت هه‌وڵی چاككردنی بده‌یت تا بتپارێزێت له‌هه‌ر گرفتێك .
٣- پشتگوێخستنی تایه‌ی ئۆتۆمبیله‌كان: تایه‌ی ئۆتۆمبیل له‌پارچه گرنگه‌كانی ئۆتۆمبیله كه‌ده‌بێ گرنگی پێ بده‌یت به‌وپێیه‌ی ڕۆڵێكی گرنگی هه‌یه له‌سه‌لامه‌تی سه‌رنشینان و ئۆتۆمبیل‌دا ئه‌مه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌یه بۆ سه‌رفكردنی سوته‌مه‌نی و چه‌ندین هۆكاری تر كه‌ده‌بێ گرنگی پێ بده‌یت، بۆیه ده‌بێت هه‌موو كات دڵنیابیت له‌ئاستی هه‌وای نێو تایه‌كان بۆیه ئه‌گه‌ر فشاری كه‌م بێت به‌خێرایی تایه‌كان تێكده‌چێت و درز و قڵیشی تێ ده‌كه‌وێت و كاریگه‌ری ده‌بێ له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی و سه‌رفكردنی سوته‌مه‌نی.

No comments:
Post a Comment