اریگه‌ریی ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر منداڵ
توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ڵمانیی كه له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك منداڵ له‌ته‌مه‌نی جیاوازی خوار 18 ساڵدا ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌وتووه ده‌رهاویشته‌كانی ئۆتۆمبێل كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر ته‌ندروستی منداڵ ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی سایتی (دویچه‌ڤیله‌ی ئه‌ڵمانیی)، مایكڵ كابیچ پسپۆڕ له‌سییه‌كان و منداڵ ته‌ئكیدی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه، مه‌ترسی تووشبوون به‌كێشه‌كانی هه‌ناسه‌دان و هه‌ستیاریی (حساسیه) لای ئه‌و منداڵانه‌ی نزیك له‌شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كان به‌ئۆتۆمبێل نیشته‌جێن، زیاتره به‌راورد به‌و منداڵانه‌ی له‌و شوێنه قه‌ره‌باڵغانه‌وه دوورن.
توێژه‌ران له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا كاریان له‌سه‌ر 2500 منداڵ له‌ته‌مه‌نی تازه له‌دایكبووه‌وه تا خوار 18 ساڵ كردوه. ته‌ئكیدیان له‌وه‌شكردۆته‌وه، هه‌وای پیس ڕێگه به‌گه‌شه‌كردنی سییه‌كانی منداڵ نادات.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، 10% منداڵانی ئه‌ڵمانیا كێشه‌ی هه‌ناسه‌دانیان هه‌یه، یه‌كێكه له‌و نه‌خۆشییه درێژخایه‌نانه‌ی كه له‌نێوان منداڵانی ئه‌و وڵاته‌دا هه‌یه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، 10% منداڵانی ئه‌ڵمانیا كێشه‌ی هه‌ناسه‌دانیان هه‌یه، یه‌كێكه له‌و نه‌خۆشییه درێژخایه‌نانه‌ی كه له‌نێوان منداڵانی ئه‌و وڵاته‌دا هه‌یه.
No comments:
Post a Comment