نۆک سێنسەر (هەستیاری لێدان).. knock sensor

نۆک سێنسەر (هەستیاری لێدان).. knock sensor
ئەم سێنسەرە لە کەوەر یان لە سلندەر بلوک دەبەسترێت، ناو دەبرێت به (Knock Sensor) ،لەناو ئەم سێنسەرەدا هەستیارێکی تێدایە کە هەست بە ڤایبرەیشن دەکات واتە لەرزین کەپێی دەوترێت (accelerometer)، لەکاتی (Knock) دا، فرکوێنسی(لەرەلەر) لەرینەوەی بزوێنەر دەگۆڕێت، پاشان ئەم سێنسەرە هەست بەم گۆڕانکارییە دەکات لە فرکوێنسی لەرینەوەکەدا کەئەم فریکوێنسیەش بەشێوەی سیگناڵ دەنێرێت بۆ عەقڵی ئوتومبیلەکە (ECU)، پاشان عەقڵی ئوتومبیلەکە هەڵدەستێت بە کۆنترۆڵکردنی نۆکەکە (دیلکۆ لێدانەکە) لە ڕێگەی کۆنترۆڵکردنی..
❶ لە ڕێگەی کۆنترۆڵکردنی ئاگری سپارکەوە واتە پلاکەوە.
❷ یان کاتێک مێکسچەری (تێکەڵەی) بەنزین و هەوا (Lean) بێت، واتە ڕێژەی تێکەڵەی سووتەمەنییەکە هەوای زۆر بێت و بەنزینی کەم بێت. ئەمەش زیاتر دەچێتەوە سەر ئەو خاڵەی کە ئۆکتانە ژمارەی بەنزینەکەم کەم بێت، تووشی ئەم کێشەیە دەبینەوە.

No comments:

Post a Comment