فیول پەمپ (Fuel Pump) چییە و کاری چییە و لە چی پێکهاتووە..؟
فیول پەمپ زۆر جار لەناو بازاڕ پێی دەوترێت فیت پەمپ، بەشێکی گرنگی ئوتومبێله و بێ فیول پەمپ ئوتومبێل کار ناکات.
کاری فیول پەمپ::
فیول پەمپ بەنزین لە تانکی بەنزینەوە دەنێرێت بۆ مەکینە.
پێکهاتەکانی::
لە ئوتومبێلە کۆنەکاندا بەتایبەت ئەوانەی بە کابرێتەر کاردەکەن و فیول پەمپەکە تەنها پەمپێکە و جوڵە لە کام شەفت وەردەگرێت و بەنزین بۆ کابرێتەر دێنێ.
بەڵام ڵە ئوتومبێلە نوێیەکاندا فیول پەمپ کارەباییە واتە بە پاتری ئوتومبێل کاردەکات و وە پێک دێت لە ماتۆڕێک کە پاڵ بەبەنزینەوە دەنێت، وە پاڵفتەیەکی هەیە کە ماتۆڕەکەی لەناو دایە پێی دەڵێن مەصفی کە کاری خاوێن کردنەوەی بەنزینە، هەروەها گێچی بەنزینیش بەستراوە بە فیول پەمپ لە بەشێکی زۆری ئوتومبیلەکاندا.
ئەو کێشانەی کە بەهۆی فیول پەمپەوە درووست دەبێ::
❶ ئوتومبێلەکە مت دەبێت لەکاتی ڕۆیشتن.
❷ لەکاتی گەرمبووندا ئوتومبێلەکە دەیبڕێت واتە پرتە پرت دەکات.
❸ توانای ئەکسلیرەشنی بەهێز واتە هەستانی بەهێزی (قوبە) نابێت.
❹ ئەگەر لەشوێنی خۆی تەواو دانەنرابێ بەیانیان درەنگ هەڵدەبێ.
چەند خاڵێک بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی فیول پەمپ::
❶ یەک جۆر بەنزین لە ئوتومبیلەکە بکەین نەوەک هەر جارەی جۆرێک.
❷ ڕێگریکردن لە لە بەتاڵ بوونی تانکی بەنزین واتە بەبەردەوامی چارەکێکی تیابێ باشە.
❸ زوو زوو مەصفی بەنزین بگۆڕین چ ئەوەی لەناو تانکی هەیە چ ئەوەی لەدەرەوەی تانکییە.
No comments:
Post a Comment