سڵاو بەرێزان
بە پێویستمان زانی چەند روونکردنەوەیەک بخەینە روو سەبارەت بە چۆنیەتی هەڵبژاردنی رۆنی بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکانمان
١/ هەڵبژاردنی رۆنێکی شیاو سێ پێویستی دەوێت
آ/ ئەزموون
ب/ زانینی جۆر و مۆدێلی ئۆتۆمبێل، ئاشنابوون لەگەڵ تەمەنی بزوێنەر و رۆشتنی گشتی ئۆتۆمبێل
ج/ پلەی گەرمی و کەش و هەوا
٢/ دوو تایبەتمەندی گشتی هەیە لە رۆندا
آ/ کوالیتی رۆن کە بە پێی ستانداردە جیهانیەکان پلەبەندی بۆ کراوە دیاترین و باوترینیشیان (API) ە
هەڵبژاردنی کوالیتی بە پێی جۆر و مۆدێلی ئۆتۆمبێل دەگۆرێت بەڵام گەر کوالیتی بەرزتربێت لە داواکراوی ئۆتۆمبێلەکە هیچ کێشەیەکی نیە و باشترە
ئەو پلە بەندیەی بۆ رۆن کراوە لەلایەن ئەی پی ئایەوە تاکو ئێستا بەرزترین پلە SN ە
وە ئەمانەی خواروە لیستی ئەو کوالیتیانەن کە کاریان پێ دەکرێت
• SN
• SM
• SL
• SJ
ب/ لینجی رۆن، لینجی رۆن بە پێی تەمەنی بزوێنەر و تایبەتمەندی ئۆتۆمبێل(ئەمریکی یان خلیجی) و کەش و هەوا دیاری دەکرێت،
لینجی رۆن هیچ پەیوەندی بە کوالیتی رۆنەوە نیە،
لینجی رۆن بەپێی ستانداردی (SAE) جیا کراوەتەوە بۆ نموونە
• 0w20
• 5w30
• 10w30
• 20w50
• 50
چەند تێبینەیەک
١/ ئۆتۆمبێلی سفر کم لە سەرەتاوە تا ٦٠،٠٠٠ کم باشترە رۆنی 5w30 ی تێبکرێت
٢/ ئۆتۆمبێلە ئەمریکیەکان لەسەر قەباغی رۆن رێژەی لینجیەکەی نوسراوە بۆ نمونە 5w20 ، ناکرێت 5 بگۆردرێت بەڵام دەتوانین بە پێی پلەی گەرمی 20 بگۆرین بۆ 30یان40
٣/ رۆنی 5w40 و 10w40 رۆنێکی چوار وەرزەیە
٤/ ئەو ئۆتۆمبێلانەی دوکەڵی شین دەکەن وبزوێنەریان بە تەمەنە دەبێت رۆنی خەستی تێبکرێت وەک 15w40 و 20w50
٥/ ئەو ئەپڵیکەشن و سایتە ئۆنلاینانەی کە هەن سەبارەت بە دیاری کردنی رۆن جێگەی متمانە نین، چونکە سپۆنەسەری کۆمپانیاکانن وە ناتوانن تەمەنی بزوێنەر و پلەی گەرمی دیاری بکەن بۆ ئۆتۆمبێلەکانتان
٦/ مەرج نیە ئەو رۆنە بکرێتە بزوێنەرەوە کە سپۆنسەری کۆمپانیای ئۆتۆمبێلەکەیە
ئەمانەی خوارەوە چەند کۆمپانیایەکی ئۆتۆمبێل و سپۆنسەرەکانیانن
• کیا – تۆتاڵ
• فۆرد – مۆتۆرکرافت
• جیب+کریسلەر+دۆج – موپەر
• هیوندا – شێڵ
• سکۆدا+بیئێم+ڤۆلڤۆ+ڤۆڵکس واگن+ئەودی+لاندرۆڤەر+مارسیدس – کاسترۆڵ
تێبینی/ ئەمانەی باسمان کردن تایبەتە بە کەش و هەوای کوردستان
No comments:
Post a Comment