گرنگی سه‌ری گوسپه‌ی ئۆتۆمبێل چی یه؟
بێگومان تایه‌ی ئوتومبێل یه‌كێكه له‌به‌شه سه‌ره‌كییه‌كانی ئۆتۆمبێل و به‌بێ ئه‌و ناجوڵێت بۆیه ده‌بێ هه‌موو كات پارێزگاری لێ بكه‌یت و گرنگی پێ بده‌یت به‌وپێیه‌ی سه‌لامه‌تیی تایه‌كان زامنی سه‌لامه‌تی شۆفێر و سه‌رنشینان ده‌كات، چونكه پشتگوێ خستنی توشی ڕووداو و ته‌قین و وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبیله‌كه‌ت ده‌كات.
سه‌ری وه‌لفی هه‌وای تایه‌كان كه‌له‌لای خۆمان به‌سه‌ری گوسپه ناسراوه، ئه‌ركێكی هه‌یه ئه‌ویش پاراستنی فشاری تایه‌كانه به‌وپێیه‌ی به‌هۆی تێپه‌ربوون و ڕۆشتنه‌وه به‌نێو شه‌قامه جۆراوجۆره‌كاندا پیسی و خۆڵ و تۆز ده‌چێته سه‌ر وه‌لفه‌كه و ڕه‌نگه ببێته هۆی دزه‌كردنی هه‌وا و دابه‌زاندنی به‌رده‌وامی هه‌وای نێو تایه‌كان، بۆیه ڕێنمایی ده‌درێت به‌رده‌وام سه‌ری وه‌لفه‌كان دابخرێت به‌هۆی ئه‌و ڕۆڵه گرنگه‌ی ده‌یبینێت بۆ پاراستنی وه‌لفی هه‌وای تایه‌كان و ڕێگری له‌تێكچوونی، ئه‌وانه‌ش كه‌پێوه‌ی نیه هه‌وڵ بدرێت بۆی بكڕیت و بیبه‌ستیت به‌تایبه‌ت له‌كاتی گه‌شته‌كاندا.
No comments:
Post a Comment