تۆرباین :- ئامێرێکە بەکاردێت بۆ دروست کردنی وزەی بەردەوام کەپێکدێت لە شەفتێک یان ویلێک کە چەند پەڕێکی لێبەستراوە وە دەجوڵێت بەهۆی" گاز ، هەڵم ، ئاو ، با " یان هەرشتێکی تر .
سودەکانی تۆرباین:-
بەکاردێت بۆ دروست کردنی کارەبا بەهۆی دینەمۆ یان بۆ دروست کردنی جوڵە وەک تۆرباینی ناو فڕۆکە.

مێژووی تۆرباین:-
بەدرێژای مێژوو بەکار هاتووە و داهێنانێکی زۆر کۆنە بەڵام بەشێوازێکی سادەو ساکار تر بەراوورد بە ئێستا.
ڕۆمانیەکان یەکەم کەس بوون کە ئاشی ئاویان بەکارهێنا بۆ وردکردنی گەنمەشامی لە 70 ساڵ پێش زاین.

جۆرەکانی تۆرباین:-
ئامێرێکە کە بە گڕگرتن یان سوتاندن کاردەکات کە گازی سروشتی دەگۆڕێت بۆ وزەی میکانیکی.
چۆنیەتی کار کردنی تۆرباینی گازی:-
گیراوەی هەوا لەگەڵ گازی سروشتی گڕدەگرێت کە دەبێتە هۆی دروست کردنی گازێکی گەرم گازە گەرمەکە پەڕەکانی تۆرباینەکه دەخولێنێتەوە پەڕەکانیش شەفتێک لەناو ئامێرەکە دەخولێننەوە خولاندنەوەی شەفتەکە دەبێتە هۆی کارپێکردنی دینەمۆکە و دروست بوونی وزە.

سودەکانی تۆرباینی گازی:- 
❶ بچوکترە لە زۆربەی ئامێرەکانی تر کە هەمان وزە بەرهەم دێنن.
❷ بەیەک ئاڕاستە دەسوڕێتەوە کە دەبێتە هۆی کەمی لەرزین تیایدا.
❸ بەشی جوڵاوی کەمە.
❹ خێرایێکی زۆری هەیە.
❺ پەستانێکی کەمی لەسەرە.

زیانەکانی تۆرباینی گازی:- 
❶ تێچوی دروست کردنی زۆرە.
❷ درەنگ وەڵام دەداتەوە بۆ گۆڕان لە وزە.

ئامێرێکە ماتەوزە و جوڵەوزەی ئاو دەگۆڕێت بۆ جوڵەی میکانیکی، کە لە سەدەی 19 پەرەی پێدراوە و بەشێوەیەکی بڵاو بەکار هاتووە بۆ دروست کردنی کارەبا.
چۆنیەتی کارکردنی تۆرباینی ئاوی :-
ئاوێکی جوڵاو ئاڕاستە دەکرێتە سەر پەڕەکانی کە دەبێتە هۆی خولانەوەی و پەیدابونی وزە.

سودەکانی تۆرباینی ئاوی:- 
❶ بە ئاو کاردەکات و ژینگە پیس ناکات. 
❷ هەموو وڵاتێک دەتوانێت بەکاری بێنێت چونکە لە هەموو وڵاتێک ئاو هەیە وەک بەنزین و گاز نیە.

زیانەکانی تۆرباینی ئاوی:- 
❶تێچوی دروست کردنی زۆرە.
❷ زیانی بۆ ماسیەکان هەیە.
❸ شوێنێکی فراوانی دەوێت.
❹ کێشەی کەمی ئاو.

ئامێرێکە وزەی گەرمی لە هەڵم وەردەگرێت و 
دەیکات بە جوڵەی میکانیکی.

لە%90ی بەرهەم هێنانی وزەی کارەبا لە وڵایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەساڵی 1996 بە هۆی تۆرباینی هەڵمی بووە.
چۆنیەتی کارکردنی تۆرباینی هەڵمی :- 
سەرەتا ئاو یان هەرشتێکی تر بەکاردێت بۆ دروست کردنی هەڵمەکە.
پاشان هەڵمەکە گەرم دەکرێت و بە ناو ڕێڕەوێک دادەڕوات بەرەو تۆرباینەکە و دەبێتە هۆی کارکردنی.

سودەکانی تۆرباینی هەڵمی:- 
❶ بەکارهێنانی بۆ دروست کردنی کارەبا ئاسانە.
❷ گونجاوترینیانە بۆ بەرهەم هێنانی کارەبا لەوێستگە گەورەکان.

زیانەکانی تۆرباینی هەڵمی:- 
❶ بە بەردەوامی هەڵمی دەوێت.
❷ ماوەیەکی زۆری دەوێت تا دەکەوێتە کار.



ئامێرێکە جوڵەوزەی با دەگۆڕێت بۆ وزەی کارەبا.
زۆربەی وڵاتەکان پشتی پێدەبەستن بۆ کەم کردنەوەی بەکارهێنانی سوتەمەنی.
چۆنێتی کارکردنی تۆرباینی بایی :-
بەشێوەیەکی زۆر سادە کاردەکات.
با سێ پەروانەی ڕۆتەرەکە دەسوڕێنێتەوە کە دەبێتە هۆی سوڕانەوەی دینەمۆکە و دروست کردنی کارەبا.

بەپێچەوانەی پانکە کار دەکات پانکە بەهۆی کارەباوە با دروست دەکات بەڵام ئەم تۆرباینە بەهۆی با وە کارەبا دروست دەکات.
سودەکانی تۆرباینی بایی:-
❶ سەرچاوەی کارکردنەکەی بێبەرامبەرە.
❷ سەرچاوەکە کەم ناکات بە بەکارهێنانی. 
❸ زیانی بۆ ژینگە کەمە.
❹ هیچ گازێکی زیان بەخش دەرناکات.

زیانەکانی تۆرباینی بایی :- 
❶ دروست کردنی تێچوی زۆرە.
❷هەمیشە با نییە.
❸ ئەو شوێنانەی کە پڕ بان دورن لەشارەکان بۆیە بۆ گواستنەوەی وزەکە تێچوی زۆری دەوێت.
❹ زیانی بۆ باڵندەکان هەیە.
❺ دەنگێکی گەورە دروست دەکەن.

"هیوادارم توانیبێتم سودێک بە ئێوەی بەڕێز بگەیەنم"
ئامادەکردنی:- ڕەوێن علی.
قوتابی لەبەشی ئەندازیاری میکانیک و میکاترۆنیکس لە زانکۆی سەڵاحەدین.

No comments:

Post a Comment