مەرجی توندوتۆڵی دەکرێت بە دوو بەشەوە :

مەرجی توندوتۆڵی دەکرێت بە دوو بەشەوە :
آ/ بەشی دەرەوە :
١-جامەکانی نەشکابێت ، جامی پێشەوە ماددەی جەلاتینی تێدایە بۆ ئەوەی لە کاتی شکاندا ورد نەبێت بڵاو نەبێتەوە بۆ سەر نشینەکانی ناو ئۆتۆمبێلەکە.
٢- فڵچەکانی تەواو بێت و بە باشی کار بکات و دەبەی ئاوی فڵچەکان ئاوی تێدا بێت .
٣- لایتەکانی نەشکابێت و نە لەرزێت و بە باشی کار بکات .
٤- بزوێنەرەکای دوکەڵی ڕەش و شین نەکات.
٥- قوڵی نەخشی تایە ١،٦ ملم کەمتر نەبێت .
٦- قایش قوڕی پێوە بێت .
٧- دەبڵەکانی تەواو بێت و تەقەی تێدا نەبێت .
٨- صاڵنصاکەی نەدڕابێت و کونی تێدا نەبێت .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ب/ بەشەکانی ناو ئۆتۆمبێل :-
١- بۆشی سوکان لە ٥سم زیاتر نەبێت و لە ٢ سم کەمتر نەبێت .
٢- گێچەکانی ناو داشبوڵ کار بکەن .
٣- ستۆپی قاچ بە باشی کار بکات .
٤- لاستیکی سەر پایدەرەکان نەسوابێت.
٥- ستۆپی دەستی لە گۆشەی ٤٥ ئۆتۆمبێلەکە ڕابگرێت .
٦- کوشنەکان و قایشی سەلامەتی بە تەواوی کار بکەن .
٧- ئاوێنەی ناو ئۆتۆمبێل نەشکابێت و ڕێکخەری لایتی بەرزی ئۆتۆمبێلەکانی دواوە بە باشی کار بکات .
٨- پێداویستییەکانی ناو سندوق تەواو بێت کە بریتین لە ( تایە سپێر ، جەگ ، ویل ئیسپانە ، سێگۆشەی فسفۆر ، ئاگر کوژێنەرەوە ، سیم بۆ ڕاکێشان ، چەتاڵ ، پێداویستییەکانی فریاکەوتنی سەرەتایی ).
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بزوێنەر لەم بەشانە پێک هاتووە :-
١- کێسی ڕۆن ٢- سلندەر ٣- کەوەر ٤- قەباغی سەر کەوەر
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
جۆرەکانی پەمپ :-
١-ئۆیل پەمپ : ماتۆڕی ڕۆن ڕۆن لە کێسی ڕۆنەوە هەڵدەدات بۆ بەشەکانی سەرەوەی بزوێنەر .
٢- واتەر پەمپ: ماتۆڕی ئاوە بۆ دەوران پێکردنی ئاو لە ڕادێتەرەوە بۆ بزوێنەر بۆ ساردکردنەوەی بزوێنەرە .
٣-فویل پەمپ : ماتۆڕی بەنزینە ، بەنزین لە تانکییەوە هەڵدەدات بۆ بزوێنەر .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پاتری : یەکەم سەرچاوەی وزیە لە ئۆتۆمبێلدا کە وزەی کارەبا دەگۆرێت بە میکانیک.
داینەمۆ: بۆ شەحن کردنەوەی پاتری یە .
کۆیل : ئاگر دەنێرێت بۆ دیلکۆ .
دیلکۆ : ئاگر دابەش دەکات بۆ سەر پلاکەکان .
پلاک : ئاگر دەخاتە سەر پستۆنەکان .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
جۆرەکانی دوکەڵ و هەڵم لە ئۆتۆمبێلدا :
١: دوکەڵی شین : واتە تێکچونی بزوێنەر
٢:دوکەڵی ڕەش :واتە پیس بوونی ڕۆن یاخود پیس بوونی کابرێتەر و بەخاخ یاخود پیس بوونی پلاک .
٣:هەڵمی سپی : واتە ساردی بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکە .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
جۆری لایتەکان :
آ/ لایتی پێشەوە
١: سەکنەکان : دەبێت لە دووری ٣٠٠م ەوە ببینرێت .
٢:لایتی نزم : دەبێت دووری ٣٠م پێش ئۆتۆمبێلەکە ڕووناک بکاتەوە .
٣: لایتی بەرز : دەبێت دووری ١٠٠م پێش ئۆتۆمبێلەکە روناک بکاتەوە
٤:هێمای لادان یاخود چواری
٥:بلاجکتۆر
ب/ لایتەکانی دواوە
١: سەکنەکان : دەبێت لە دووری ٣٠٠م ەوە ببینرێت .
٢: ستۆپ لایت : لە کاتی پێبردن بۆ ستۆپدا دادەگیرسێت .
٣: هێمای لادان یاخود چواری .
٤:گڵۆپی سەر تابلۆ: دەبێت لە دووری ٢٠م ەوە ژمارەی سەر تابلۆکە بخوێندرێتەوە .
٥. گڵۆپی بەگ

No comments:

Post a Comment