سەیارەکەم درەنگ ئەچێتە گێڕ – سەیارەکەم قورس گێڕ ئەگۆڕێت - سەیارەکەم لەکاتی گێڕ گۆڕینا تەکان ئەیات ؟
گەر ئەم کێشانەت هەیە ئەمانە هۆکاری ئەم کێشانەن
۱ـ لێچوونی هایدرۆلیکی گێڕ :
گێڕبۆکس داخراوە گەر بە هەر هۆکارێک لێی بچێ لە کێسەکەوە یان هەر هۆکارێکی تر وا ئەکات هایرۆلیک کەم بکات کە ئەمەش وا لە گێڕەکە ئەکات بەرەو لەناوچوون بڕوات زۆر ئاگاداربە لێچوون پشت گوێ مەخە ! گێڕ ئۆتۆماتیک کلاجی تیایە کە بە زەختی هایدرولیک ئەنوسێن بە یەکەوە و لێکئەبنەوە گەر ئەم زەختە کەم بکات جوان یەک ناگرن و جوڵە نەقڵ ناکەن یان ئەم کلاجانە ئەسوتێن و لێکخشاندنیان نامێنێ و ئەخلیسکێن لەسەریەکتر زۆر زۆر گرنگە هایدرولیکی گێڕ ئەگەر ئەتەوێ تووشی سەر ئێشە نەبی ئیهمالی مەکە
۲ـ لە گێر ئۆتۆماتیکا دەرگا هەیە بۆ گۆڕینی ئاڕاستەی هایدرۆلیک بۆ گێڕی تایبەت گەر ئەم دەرگایە تێک بچێت ئەوا گۆڕینی ئاڕاستەی هایردرۆلیک تێک ئەچێ یان نایگۆڕێ یان درەنگ ئەیگۆڕێ یان هەڵە ئەکات لە گێڕەکاندا پێی ئەوترێت transmission solenoids
۳ـ پیسبوونی هایدرۆلیکی گێڕ وا ئەکات درەنگ گێڕ بگۆڕێت بۆیە پێویستە بیگۆڕیت هەر وەک ڕۆنی مەکینە بەڵام هایدرۆلیکی گێڕی کوالیتی بەرز بۆ ۱۰۰ هەزار کیلۆمەتر ئەبێ بیگۆڕی هەشیانە دووای ۳۰ هەزار کیلۆمەتر ئەبێ بیگۆڕی
٤ـ خراپ بوونی گێڕ بۆکسەکەش هۆکارە چونکە هەنێ سەیارە دووای ۱۰۰ هەزار کیلۆمەتر ئیتر توشی داخوران ئەبێ ئەبێ دروست بکرێتەوە یان بگۆڕدرێت ئەمەش پارەیکی باشی تێ ئەچێ زیاتر لەو سەیارانا ڕوو ئەیات کە هایدرۆلیکی گێڕ پشت گوێ ئەخەن کەم ئەکا و پیس ئەبێ نایگۆڕن ئەمەیان تووش ئەبێت
۵ـ کێبڵی فتێسی گێڕیش هۆکارە لە هەنێ عادیا ۲ کێبڵە لە ئۆتۆیا یەک کێبڵە بە تێپەڕبوونی کات ئەم کێبڵە ئەکشێت یان توشی قرتاوی ئەبێ وا ئەکات تایمی دانەکان ڕێک نەوەستن بەمەش کێشە لە بەینی گێڕەکاندا درووست ئەکات
٦ـ سووتانی کلاجەکان ئەمەش بە پێی چۆنییەتی لێخوڕینی سەیارەکە و ئەزێتدانی و تەمەنی ئەگۆڕدرێت زۆرتر ئەخلیسکێن و زیاتر بۆنی سووتاوێ لێدێت
تێبینی : ئەو سەیارانەی ئەزێت نادرێن و ڕۆن و هایدرۆلیک گۆڕین پشت گوێ ناخرێ تیایاندا هەیانە سەروو ۲۵۰ هەزار کیلۆمەتر ڕۆشتوون و تا ئیستاش وەک ئاو گێڕ و مەکینەیان ئیش ئەکات و نەکراونەتەوە !
No comments:
Post a Comment