فلاش چى یه؟ ئایا به‌كارهێنانى بۆ بزوێنه‌ر باشه یان خراپ؟ ئایا سه‌رف بوونى به‌نزین كه‌م ده‌كاته‌وه؟ جیاوازى چى یه بۆ بزوێنه‌رى نوێ یان كۆن؟
سه‌ره‌تا با پێناسه‌یه‌كى بكه‌ین. فلاش بریتى یه له‌ماده‌یه‌كى كیمیایى تایبه‌ت به‌كارده‌هێنرێت بۆ پاككردنه‌وه‌ى ئه‌و پاشماوانه‌ى له‌ناو بزوێنه‌ر درروست ده‌بێت و چه‌ند جۆرێكى هه‌یه كه به‌كاردێت بۆ پاككردنه‌وه‌ى ڕێڕه‌وى هه‌واو به‌نزین و پاشه‌ڕۆى ڕۆن. ئه‌م ڕاپۆرته تایبه‌ت ده‌بێت به جۆرى پاككه‌ره‌وه‌ى ڕۆن له‌ئه‌نجامى مانه‌وه‌ى پاشه‌ڕۆى ڕۆن و لكانى به دیوارى بزوێنه‌ر. شێوازى به‌كار هێنانى به‌م جۆره‌یه به پێ ى جۆره‌كه‌ى له 5 خوله‌كه‌وه بۆ 15 خوله‌ك ده‌كرێته ناو بزوێنه‌ره‌وه و ده‌بێت بزوێنه‌ر له‌كاردا بێت پاشان ڕۆنى بزوێنه‌ر ده‌گۆڕێت و هه‌روه‌ها فلته‌ریش ده‌گۆڕیت.
له‌كاتى كاركردن بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر ڕۆنى سووتاو یان چڕبووه له‌ناو كێسى ڕۆن و دیوارى بزوێنه‌ر درووست ده‌بێت له ئه‌نجامى ڕۆشتنى تۆز و خۆڵ بۆ ناو بزوێنه‌ر له‌كاتى ڕۆن گۆڕین یان ته‌واو گه‌رم نه‌بوونى ڕۆن له ئه‌نجامى سه‌فه‌رى كورت كه ڕۆن ناگاته پله‌ى گه‌رمى ته‌واو یان گۆڕ‌انى كیمیاى دێت به‌سه‌ر ڕۆندا ئه‌مه‌ش له‌كاتى به‌كارهێنانى ڕۆنى كوالیتى نزم هه‌روه‌ها كۆن بوونى بزوێنه‌ر كه بۆماوه‌ى چه‌ندین ساڵ كارده‌كات. ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى له‌سه‌ر تواناى بزوێنه‌ر هه‌یه كه ده‌بێته هۆى گیرانى لوله‌كانى ڕۆن و گیربونى جوڵه‌ى پارچه جوڵاوه‌كان و دابه‌زینى تواناى بزوێنه‌ر و زۆر به‌نزین سه‌رفكردن و قوورس بوونى ڕۆشتن.
به‌كارهێنانى فلاشى كوالیتى به‌رز ده‌بێته هۆى پاكبونه‌وه‌ى بزوێنه‌ر. ئه‌مه‌ش بزوێنه‌ر ده‌گێڕێته‌وه بۆ ئاستى تازه بوونه‌وه كه به‌تواناى ته‌واوى خۆى كاربكاته‌وه. به‌ڵام بۆ ئه‌و بزوێنه‌رانه‌ى كه زۆر كۆن بوون لابردنى نیشتووى سه‌ر دیواره‌كان له‌وانه‌یه ببێته هۆى به‌ر بوونى كونێك یان لێچوونى ڕۆن له درزى درووست بوو له‌به‌ر ئه‌وه به‌كارهێنانى بۆ بزوێنه‌رى كۆن به گونجاو دانانرێت. ئه‌گه‌ر هاتوو ڕێژه‌ى پیسى بزوێنه‌ر زۆر بوو ئه‌وه له‌پاش به‌كارهێنانى فلاش له‌وانه‌یه فلته‌رى پاڵێوله‌ر له‌ناو كێس بگیرێت یان ده‌بێته هۆى كێشه بۆ ئۆیل په‌مپ كه ئه‌مه‌ش وات لێده‌كات كه كێسى بزوێنه‌ر بكه‌یته‌وه بۆ پاككردنه‌وه‌ى فلته‌ره‌كه یان ئۆیل په‌مپه‌كه به‌ڵام ئه‌م حاڵه‌ته له هه‌موو ئۆتۆمبیلێك ڕوو نادات به‌ڵكو به حاڵه‌تێكى كه‌م داده‌نرێت. هه‌روه‌ها باشتره كه‌م به‌كار بهێنرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى فلاش ماده‌یه‌كى كیمیایى به‌هێزه و له‌وانه‌یه كاریگه‌رى بۆ دیوارى بزوێنه‌ر هه‌بێت. تاگى هاوڕێكانت بكه بۆ ئه‌وه‌ى زانیاریان له‌سه‌ر هه‌بێت.
سه‌یرى ئه‌م وێنانه بكه‌ن كه پاشماوه‌ى ڕۆنه له ناوبزوێنه‌ر

هەموو کەس و لایەنێک دەتوانێت ئەم زانیاریانە بڵاو بکاتەوە بەمەرجێک ناوی پەیجەکەم یان خۆم بهێنێت.
دانا كریم
ماسته‌ر له ئه‌ندازیارى میكانیك
دانا كریم
ماسته‌ر له ئه‌ندازیارى میكانیك
No comments:
Post a Comment