VALVE BODY
لە یاری ئەچێ وایە ؟
نەخێر ئەمە یاری نییە ئەمە سەنتەری کۆنترۆڵکردنی ئیشپێکردنی گێڕە ئۆتۆماتیکەکەتە ئەبینین چەندەها ڕێگەو فەرعی تیایە کە هەریەکەیان ئاڕاستەی هایدرۆلیک ئەگۆڕن بۆ چەند گێڕ سێت و کلاج سێتێکی دیاریکراو بۆ ئەوەی گێڕەکان بگۆڕدرێن هەر یەکێ لەم ڕێگانە ناوی تیابەتی خۆی هەیە بە پێی ئەو ئیشەی پێی هەڵەستێ بۆ نموونە ۲ - ۳ ڤاڵڤ کاری گۆڕینی گێڕی ۲ وە بۆ گێڕی ۳ وە بە پێچەوانەشەوە ۳ - ۲ ئیشی کەمکردنەوەی گێڕی ۳ یە بۆ گێڕی ۲ وە لە هەموویان گرنگتر ڤاڵڤە عادییەکەیە کە ڕاستەوخۆ بەستراوە بە دەسکی گێڕ گۆڕینەکەتەوە کاتێ بۆ نموونە ئەیخەیتە سەر D واتە درایڤ هەڵ ئەستێ بە چالاک کردنی ئەو ڕێڕەوەی کە هایدرۆلیک ئەنێرێ بۆ گێڕ سێتی گێڕی ۱ وە پەیوەندی دروست ئەکات لەگەڵ حاسەی خێرایی سەر گێڕەکە و ثرۆتڵ پۆزشن tps بۆیە بڕیار بات بە پێی پیانانت بە بەنزین و خێرایی دیاری کراو ئەمیش ڕێڕەوی ۱ - ۲ بکاتەوە کە بەرپرسە لە گۆڕینی گێڕی ۱ بۆ گێڕی ۲ وە بە هەمان شێوە گێڕەکانی تریش .
جا خۆشەویستان ئەم کارانە هەمووی بە بێ بوونی هایدرولیکی گێر نایەنە ئەنجام گەر هایدرۆلیک پیس بێ یان کەم بێ من لە خۆتان ئەپرسم ئەتوانی بەم شوێنانیا بێت و بچێ ؟ ئایا ئەوکاتە گێڕەکەت باش ئیش ئەکات یان نا ؟
بۆیە با هایدرۆلیکەکانتان دایمە کوالیتی بن با کەم نەبێ و زیاد نەبێ لە گێڕ بۆکسەکەتتدا بۆیە تەمەنی گێڕەکەت کەم نەبێتەوە وە زۆربەی کێشەکان خراپی هایدرۆلیک یان کەمی دروستی ئەکات تۆش وا ئەزانی گێڕەکەت شکاوە .
No comments:
Post a Comment