turboتۆربۆ چیە
تۆربۆ پێکهاتوە لەپانکەو کومبرێسەرو دوو کونی هەوا 
یەکێکە لە مواسەفاتە نوێیەکانی ئۆتۆمبێل کەیەکەم جار بۆ فرۆکە بەکارهات بۆ بەهێز بونی بزوێنەری فڕوکە ،لەئۆتۆمبێل سەرێکی بە شوێنی دەرجونی هەوا دەبەستن سەرەکەی دیکە لەشوێنی هەوا جوونە سەر پستن دەبەستن کاتێک ئۆتۆمبێل کاردەکات هەوای دەرچون پانکەی تۆربۆیەکە دەسورێنی لەگڵدا کۆمبرێسەری تۆربۆیەکە هەوایەکی زۆرتر ڕەوانەدەکاتە ناوبزوێنەرەکە و هاریکاری سوتانێکی زۆرتر دەدات و بزوێنەرەکە لەئەنجامدا کاریگەرتردەبێت و هێزی زیاتردەبێت ،ئایا تۆربۆ بەنزین زیاتر سەرف دەکات یان کەمتر
خەڵک زیاتر بیر لەوەدەکاتوە کەوا تۆربۆ بەبەنزین کاردەکات و بەنزین زیاتر بەکاردەبات لێرەدا دەردەکەوێت تەنها هاریکاری زیاترسوتانی بەنزین دەدات نەک بەنزینی زیاتر سەرف دەکات بەلکو بڕی سوتەمەنی بەفڕۆچوو کەم دەکاتەو ەو دەیکاتەوە ووزەیەکی زۆر بۆ بزوێنەرەکەی و چەند جار زیاد کردنی خێراییەکەی ،بەڵام زۆر جار دەبێتە هۆی لەناوچونی بزوێنەرەکەی ئەویش بەهوی بەرزبونەوەی پلەی گەرمی بزوێنەرەکە ،بۆ دەربازبوون لەم زیانە پێویستە ڕادێتەی بزوێنەرەکە گەورەتربکرێت بۆ کەم بونەوەی پلەی گەرمی بزوێنەرەکە ، تۆربۆ سێ جۆری هەیە یەک تاکی ، دوو تاکی یەک بەدوای یەک گەورەتروبجوکتر، دوو یەک بەدوایەکی وەک یەک کە ئەمەیان زۆر کاریگەرە بێ ڕادە.

No comments:

Post a Comment