ه‌ندێك ده‌سته‌واژه‌ی كورتكراوه له‌جیهانی ئۆتۆمبێله‌كان
دیاره هه‌ر ئۆتۆمبێلیك كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه،كه زۆرێك له‌ئێمه له‌كاتی خوێندنه‌وه‌یان هه‌ندێك ده‌سته‌واژه يان هێما ده‌بینین كه لێیان تێناگه‌ین،كه هه‌ر ئۆتۆمبێلیكيش له‌ڕووی سیستمی كارپێكردن و قه‌باره‌ی بزوێنه‌ر و هه ندێ شتى تریشه‌وه جياوازن، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندێتیانه‌ش زۆركات به‌شێوه‌ی هێما ئاماژه‌یان پێده‌كرێت، لێره‌دا چه‌ند هێمایه‌ك له‌وانه ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه:

- ئه‌ستێره (*) ئه‌م هێمایه، مانای ئه‌وه‌یه خێرایی ئه‌و ئۆتۆمبێله به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی له‌وه‌نده كیلۆمه‌تردا داخراوه، بۆ نمونه: 180* كیلۆمه‌تر/سه‌عات.
- (2.5SC) واته، بزوێنه‌رێكی قه‌باره (2.5) یان هه‌ر ژماره‌یه‌كی تر، به‌هه‌واكێشی ئاسایی.
- (2.5TC) واته، بزوێنه‌رێكی قه‌باره (2.5) یان هه‌ر ژماره‌یه‌كی تر، به‌هه‌واكێشی توربۆ.
- (2.5D) واته، بزوێنه‌رێكی قه‌باره (2.5) ـی دیزڵ (گاز).
- (2.5TDI) واته، بزوێنه‌رێكی قه‌باره (2.5) ـی دیزڵ (گاز) ، له‌گه‌ڵ توربۆ.
- (l4) واته، بزوێنه‌رێكی (4) بستۆن كه به‌شێوه‌ی ئاسۆیی بستۆنه‌كانی دانراوه.
- (l6) واته، بزوێنه‌رێكی (6) بستۆن كه به‌شێوه‌ی ئاسۆیی بستۆنه‌كانی دانراوه. (نمونه‌ی بزوێنه‌ره پێشووه‌كانی كۆمپانیای تۆیۆتا)
- (V6) واته، بزوێنه‌رێكی (6) بستۆن یان هه‌ر ژماره‌یه‌كی تر، كه بستۆنه‌كانی به‌شێوه‌ی پیتی (V) دانراوه، له‌م سیستمه‌دا كه زۆرینه‌ی بزوێنه‌ره نوێیه‌كانی له‌سه‌ر بنیاد نراوه، هێزێكی زیاترمان به‌بڕێكی كه‌متر له‌سوته‌مه‌نی ده‌ستده‌كه‌وێت.
- (FWD) ، واته ئه‌و ئۆتۆمبێله هێزی بزوێنه‌ره‌كه‌ی ده‌دات به‌تایه‌كانی پێشه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش ته‌نها ته‌ماشه‌یه‌كی بزوێنه‌ره‌كه ده‌ری ده‌خات، ئه‌گه‌ر بزوێنه‌ره‌كه له‌باری پانی ئۆتۆمبێله‌كه دانرابوو، ئه‌وا (FWD) ـه.
- (RWD) واته ئه‌و ئۆتۆمبێله هێزی بزوێنه‌ره‌كه‌ی ده‌دات به‌تایه‌كانی دواوه، ئه‌گه‌ر بزوێنه‌ره‌كه له‌باری درێژی ئۆتۆمبێله‌كه دانرابوو، ئه‌وا (RWD) ـه.
- (AWD ، واته ئه‌و ئۆتۆمبێله هێزی بزوێنه‌ره‌كه‌ی به‌شێوه‌ی ئۆتۆماتیك و به‌سیستمێكی كۆمپیوته‌ری، دابه‌ش ده‌كات به‌سه‌ر هه‌ر چوار ته‌گه‌ره‌كه‌دا به‌شێوه‌ی هه‌میشه‌یی.
- (4WD) واته ئه‌و ئۆتۆمبێله هێزی بزوێنه‌ره‌كه‌ی به‌شێوه‌ی ده‌ستی یا ئۆتۆماتیكی كاتێك شۆفێر بیه‌وێت، دابه‌ش ده‌كات به‌سه‌ر هه‌ر چوار ته‌گه‌ره‌كه‌دا، له‌م جۆره ئۆتۆمبێلانه‌دا ده‌توانرێت ته‌نها ته‌گه‌ره‌كانی دواوه بخرێنه كار، له‌كاتی پێویستیشدا هه‌ر چواریان.
- (5M) واته، گێربۆكسی ئۆتۆمبێله‌كه، (5) نمره یان هه‌ر ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی ده‌ستییـ (Manual) ه.
- (5A) واته، گێربۆكسی ئۆتۆمبێله‌كه، (5) نمره یان هه‌ر ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی ئۆتۆماتیكیـ (Auto) ـه.
-(5 AM) واته، گێربۆكسی ئۆتۆمبێله‌كه، (5) نمره یان هه‌ر ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی ده‌ستی و ئۆتۆماتیكیشه.
- (RPM) ، كورتكراوه‌ی (Round Per Minute) ـه، كه ئاماژه‌یه بۆ خولانه‌وه‌ی فڕه‌كانی كرانك شه‌فتی بزوێنه‌ره‌كه له‌یه‌ك خوله‌كدا، لێره پێی ده‌ڵێن (په‌ستانی مه‌كینه)
- (ABC) ، واته كۆنترۆڵی چالاكانه‌ی بۆدی ئۆتۆمبێله‌كه، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندێتییه له‌ئۆتۆمبێله گرانبه‌هاكاندا هه‌یه، كه له پێچكردنه‌وه‌دا ناهێڵێت ئۆتۆمبێله‌كه زۆر بكه‌وێته سه‌ر لا و به رێكی ده‌یهێڵێته‌وه.
- (ABS) ، كورتكراوه‌ی (Anti-Lock Brake System) ـه، كه ناهێڵێت برێكی ئۆتۆمبێله‌كه قوفڵ ببێت و بخلیسكێت، به‌ڵكو به شێوه‌ی راست و چه‌پ ته‌گه‌ره‌كان ده‌گرێت و به‌ری ده‌دات، تا ئۆتۆمبێله‌كه به هاوسه‌نگی بمێنێته‌وه.
- (ESP) واته جێگیرهێشتنه‌وه ئۆتۆمبێله‌كه به شێوه‌ی ئۆتۆماتیكی، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندێتییه‌ش ناهێڵێت ئۆتۆمبێله‌كان له‌پێچه‌كاندا، یاود له‌سه‌ر جاده خلیسكه‌كان بخلیسكێن.
- (EBD) به‌شێوه‌ی ئۆتۆماتیكی هێزی برێكه‌كه دابه‌شی هه‌ر چوار ته‌گه‌ره‌كه ده‌كات، هه‌ركام پێویستی به‌زیاتر بوو زیاتر ده‌یگرێت و كامیان پێویستی به‌كه‌متر بوو، كه‌متر ده‌یگرێت، ئه‌وه‌ش له‌كاتی برێكی توند و پێچدا ناهێڵێت ئۆتۆمبێله‌كه به‌ملاولادا بچێت، هاوكاری سیستمی (ABS) ـه له‌كاركردندا.
وه ره گيراوه .

No comments:
Post a Comment