گەر لە خێراییدا ئیستۆپت کرد و سوکانت لەرزی و بە نەرمی سەیارەکە خاو نەبۆوە لەوانەیە فلنجەکانت خراپ بووبن ئەبێ تۆڕنەیان بکەیت بۆیە هەر خواری و زبریەک هەبێ نەمێنێ .
ئاگاداربن هەموو فلنجە و سەیارەیەک ئەبێ بڕی تەواوی خۆی ماددەی پوە بمێنێ ئینجا تۆڕنە ئەکرێ لەو ئاستەی بۆی دانراوە نابێ تەنکتر بکرێتەوە ئەگینا ئەکەویتە مەترسی گەورەوە ئەبێ بیگۆڕیت .
لەگەڵ هەر فلنجە گۆڕین و تۆڕنەکردنێکدا یان بانس گۆڕین ئەبێ تایمی ئیستۆپەکان بدرێتەوە .
No comments:
Post a Comment