لەمەولا مەچۆ پارەیەکی زۆر بەی بە یەکێک تا فەحسی دینەمۆکەت بۆ بکات


لەمەولا مەچۆ پارەیەکی زۆر بەی بە یەکێک تا فەحسی دینەمۆکەت بۆ بکات وە تەواو فەحسیشی نەکات دیەمۆکەت پێ بگۆڕێ و عەیبیشی نەبێت . کێشەی زۆربەی میکانیکییەکانی ئێمە ئەوەیە بە شێوەیەکی ئەکادیمیانە و بە بێ بنەمای زانستی تەنها بەوەی کە دیویەتی جارێ سەری گرتووە ئیتر یەت بۆ تۆشی تاقی ئەکاتەوە دەی ئەمە نەبوو ئەمەیە تا پارەیەکی زۆر سەرف ئەکەیت ئینجا کێشەکە چارەسەر ئەبێ .
ئێمە ئامانجمانی یەکەم کەس کێشەی تووش نەبێ وە ئەگەر تووشیشی بوو بە ئاسانترین و کەمترین تێچوو کێشەکە دیاری بکات و چارەسەری گونجاوی بۆ بکات .
لێرەدا هەنگاوەکانی فەحس کردنی دینەمۆ باس ئەکەین زۆر بە کورتی و پوختی تا خۆت بتوانی لە ماڵەوە ئەنجامی بەیت تا بزانی دینەمۆکەت باشە یا خراپ .
سەرەتا دینەمۆ چییە و ئیشی چییە چۆن کار ئەکات ئەمە لە پۆستێکی ترا باس ئەکەین بە درێژی بەڵام ئێستا بە کورتییەکەی دینەمۆ هەڵدەستێ بە شەحنکردنەوەی پاتری سەیارەکەت لەکاتێکا سەیارەکە ئیش دەکات کارەبای پێویست دابین ئەکات بۆ یارمەتی پاتری بۆ ئیشپێکردنی کارەباییەکانی سەیارە وەک لایتەکان و گڵۆپەکانی ناوەوە و A/C و ڕادیۆ و هتد ..
گەد کێشەیەک لە وایەرەکانیدا هەبێ یەکەم ِ دووەمیش لە خودی خۆیدا هەبێ ئەوا ڤۆڵتیەی پێویست دروست ناکا بۆ پاتری و پاتریەکە ئەمرێت .
هەنگاوەکان بریتین لەم خاڵانە :
۱ـ ڤۆڵت میتەرێکت پێویستە . دانەیەک پەیا بکە کە یەکێکە لە پێداویستیە گرنگەکانی سەیارە کەم کەس هەیە پێی بێت بەڵام نازانن چەند بەسوودە ئەوپەڕی بە ۱۰ هەزارێک بێت بۆ چەندین کار سودی لێ ئەبینی .
ڤۆڵت میتەرەکە دێنین و ئەیکەینە سەر DCV بۆ خوێندنەوەی ڤۆڵتییە ئەیکەینە سەر ڤۆڵتییەیەک زیاتربێ لە ۱۲ ڤۆڵت بۆ نموونە ئەیکەینە سەر ۲۰ ڤۆڵت .
۲ـ سەری سور ئەدەیت لە سەری (گەرم) موجەبی پاتریەکەت و سەری ڕەش ئەدەیت لە سەری(سارد) سالبی پاتریەکە سەیری خوێندنەوەش سەر شاشەی ڤۆڵت میتەرەکە ئەکەین ئەوەی پێویستە بیبینی ئەبێ ۱۲.٦ڤۆڵت بێت بەما ئەزانین پاترییەکەمان ووزەی پێویستی تیایە .
۳ـ سەیارەکە ئیش پێ ئەکەین و سەیری شاشەکە ئەکەین ئەبێت ئێستا ۱٤.۲ ڤۆڵت بخوێنێتەوە گەر لەمە کەمتر بێت ئەوا دینەمۆکەمان وەک پێویست کارناکات یان ئەگەر ۱٤.۷ و زیاتر بوو ئەوە کێشەی هەیە . ڕێکخەری ڤۆڵتیەی سەر دینەمۆکە ئەم ڤۆڵتیانە ڕێک ئەخات .
٤ـ پاشان کاتێ ئیش ئەکات سەیارەکە و ۱٤.۲ مان دەست کەوت لایتی بەرز و بلاجکتۆر و ڕادیۆ و ئەی سی سەیارەکە هەڵ بکە بۆیە لۆد بچێتە سەر پاتریەکە و سەیری شاشەکە بکە نابێ لە ۱۳ ڤۆڵت کەمتر بخوێنێتەوە گەر لە ۱۳ کەمتر بوو نابێ لە ۱۲ُ.۷ کەمتر بێ واتا ووزەی پێویست بۆ شەحن کردنەوەمان نایاتێ .
فەحسێکی تریش هەیە بۆ دینەمۆ ئەویش کەوتنی ڤۆڵتیەیە لێرەدا تەنها بە سادەیی باسمان کردووە ئەوەی ویستی داوای بکات پێی ئەڵێین ئەو فەحسەی تر چۆن ئەکرێت .

No comments:

Post a Comment