هۆكاری ته‌قه‌ته‌قی ئۆتۆمبیل له‌به‌یانیاندا
هه‌ندێ له‌شۆفێران گرفتێكی باویان هه‌یه كه‌توشی زۆربه‌ی كه‌س بووه و جێی سه‌رسوڕمان نیه، ئه‌م گرفته‌ش ئه‌وه‌یه كه‌له‌به‌یانیاندا توشی زۆربه‌ی شۆفێران ده‌بێت كاتێ ئۆتۆمبیله‌كانیان ئیش پێ ده‌كه‌ن و كاتێ بزوێنه‌ره‌كه سارده ده‌بینیت ده‌نگی ته‌قه‌ته‌قێكی لێ ده‌رده‌كه‌وێت بۆ ماوه‌ی (٢ بۆ ٥ ) ده‌قیقه و دوای ئه‌وه‌ی گه‌رم ده‌بێت ئه‌و ده‌نگه نامێنێت.
شاره‌زایانی بواری ئۆتۆمبیل و چاكسازیی كردنی هۆكاری ئه‌و ته‌قه‌یه‌یان به‌م جۆره وه‌سف كردوه.
1- ده‌بێ پشكنینی ئاستی رۆن بكرێت له‌بزوێنه‌ره‌كه‌دا، له‌گه‌ڵ جۆره‌كه‌ی چونكه ره‌نگه جۆره‌كه‌ی گونجاو نه‌بێت بۆ مه‌كینه‌كه، یان له‌كاتی كه‌م بوونیدا ئه‌م گرفته ده‌رده‌كه‌وێت.
2- ده‌بێ پشكنینی ئۆیڵ په‌مپ بكرێت چونكه له‌كاتی بوونی گرفتدا رۆنه‌كه نێو مه‌كینه‌كه چه‌ور ناكات و به‌دره‌نگ رۆنه‌كه ده‌گاته ناو مه‌كینه‌كه و به‌تایبه‌ت سه‌ری مه‌كینه‌كه ئه‌مه‌ش ده‌نگی ئه‌و ته‌قه‌یه ده‌رده‌كات تا رۆنه‌كه‌ی پێ ده‌گات.
3- كاتێ پابه‌ندی كاته‌كانی گۆڕینی فلته‌ر و رۆن به‌شێوه‌یه‌كی باش نه‌بیت ده‌بێته هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی پیسی و ته‌پوتۆز و ده‌ره‌نجامه‌كانی سوتان و داخستنی كه‌ناڵ و كونیله‌كانی زه‌یت و ئه‌مه‌ش رێگری ده‌كات له‌تێپه‌ربوونی رۆن به‌شێوه‌یه‌كی خێرا و ته‌واو بۆ نێو مه‌كینه‌كه، ئه‌مه‌ش واده‌كات ده‌نگی ته‌قه ته‌ق دروست بكات له‌گه‌ڵ كارپێكردنیدا.
له‌كۆتاییدا هه‌ندێ له‌م حاڵه‌تانه به‌هۆی گرفتی سستمی چه‌وركردنه‌وه‌یه كه‌هه‌ندێ جار كار ناكات و ده‌بێته هۆی ئه‌و گرفته بۆیه رێنمایی ده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌كه‌ی رێك و پێك هه‌وڵ بدرێت پشكنین بۆ ئۆتۆمبیل بكرێت و گرنگی زیاتر بدرێت به‌رۆن و فلته‌ر و گۆڕین به‌پێی پێویست.
No comments:
Post a Comment