ئەوپەڕی خێرایی لەبەگ داناندا بزانە
دەگمەنە کەکەسێک بزانێ ئەوپەڕی خێرایی لەکاتی شۆفێریکردن بۆ دواوە و بەگ داناندا، ئەمەش رکابەرییەکی سەختە بۆ زۆرێک لەشۆفێرە تازە دەستپێکەرەکان و پرۆفێشناڵەکانیش.
شارەزایان ئاشکرایانکرد کەئەوپەڕی خێرایی کەئۆتۆمبیل دەتوانێ پێی بگات لەکاتی گەڕانەوەدا ھەمان ئەو خێراییە یە کەلەگێڕی ئاسایی (مانیوال) پێی دەگەیت، کە٥٠ بۆ ٦٠ کیلۆمەترە بەپێی مۆدیلی ئۆتۆمبیلەکە و ھێزی مەکینەکەی.
بۆیە یەکێک لەھەوادارانی ئۆتۆمبیل، فۆردێکی فیوژنی تاقیکردەوە کەمەکینەیەکی تێربۆی ھەبوو و بەگی پێدانا بەوپەڕی خێرایی کە ٦٥ کیلۆمەتر بوو ھاوکات لەسەر ئۆتۆمبیلێکی BMW تاقیکردەوە کەئەوپەڕی خێراییەکەی ٥٠ کیلۆمەتر بوو لەسەعاتێکدا.
شارەزایان رێنمایی دەدەن کەئۆتۆمبیل بۆ ماوەیەکی زۆر بۆ دواوە لێ نەخورێت بەوپێیەی مەکینە زۆر ھیلاک دەکات، چونکە بەپێچەوانەی ئەرکی خۆیەوە کاردەکات و تایەکانی دەسوڕێتەوە، ھەروەھا ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بێت دەبێتە ھۆی بەرزبونەوەی حەماوەی مەکینەکە و ھیلاکی دەکات
No comments:
Post a Comment