Carburator
سیستمێکە بۆ تێکەڵکردنی بەنزین و هەوا و دواتر ناردنی بۆ ناو سلندەر ئەگەر بمانەوێ بە تەفسیل باسی بکەین باسێکی زۆری لەسەرە بەڵام لێرە تەنها وەک بەرچاو ڕوونیەک باسی ئیشەکەی ئەکەین .
کاربورەیتۆر یان لای خۆمان کابرێتەر ئەتوانین بلێین بۆرییەکی کراوەیە لە ناوەندەکەیدا تیرەکەی کەم دەبێتەوە بۆ ئەوەی خێرایی چونە ژوورەوە زیاد ببێ لە تەنیشت ئەو ناوچەیەی کە تەسک ئەبێتەوە ژورێک هەیە بۆ کۆکردنەوەی بەنزینی هاتوو وە لە ڕێڕەوێکەوە بە نۆزڵێک بەنزینەکە ئەپرژێتە ناو بۆریەکەوە و لەگەڵ هەواکە تێکەڵئەبێ و بەرەو سلندەر ئەڕوات .
شێوەو دیزاینی زۆری هەیە بەس بە گشتی لەمسەر و ئەوسەری بۆرییەکە ۲ ثرۆتڵ یان ۲ دەرگا هەن کە یەکێکیان ڕەبتە بە سکلێتەری بەنزینەوە بە پێ پیانان و بەردان ئەکرێتەوە و دا ئەخرێتەوە ئەوی تریان پێی ئەڵێت چۆک ( choke ) کە کارێکی زۆر گرنگی هەیە ئەویش کاتێ مەکینە ساردە پێویستی بە بڕێک بەنزینی زیاترە بۆ ئیشکردن و گەرم بوون دواتر ڕێژەکە هاوسەنگ ئەبێتەوە بۆ باری ئاسایی خۆی کاتێ مەکینە گەشتە گەرمی تەواوی خۆی بەنزین مەیلی کەمترە بۆ بوون هەڵم و بەهەوادا چوون کاتێ ساردبێ زیاتر بە دیواری دەکشنی ساردەوە چڕ ئەبێتەوە کاتێ مەکینە ساردە بۆیە هەنێ کات تووشی ئیشنەکردن ئەبێتەوە سەیارەی کابرێتەر لە سەرمایا ئەگەر ئەم چۆکە باش ئیش نەکات ئیشی ئەم چۆکە ئەوەیە وەک ثرۆتڵ دەرگایەکی ترە لە کۆتایی کابرێتەر دادەخرێ بەس تەواو نا ڕێ بە هەوایەکی کەم ئەدا بڕوا و لە هەمان کاتدا بەنزینی زیاتر ئەڕژێتە ناو هەواکەوە بەمە تێکەڵەکە تێرتر ئەبێ بە بەنزین تا مەکینە هەڵسوڕێنێ و بیخاتە ئیش دوایی دەکرێتەوە بە تەواوی و تێکەڵەکە هاوسەنگ ئەبێتەوە .
لەم پارچە ڤیدیۆیەدا زیاتر ئیشەکەتان بۆ روون ئەبێتەوە وێنەی چۆک یش دادەنێین لە یەکەم کۆمێن سەیری بکەن
هەڵوێست هەژار
No comments:
Post a Comment