connecting rod knock لێدانی قۆڵی پستۆن ـ
زۆر جار تووشی لێدانی مەکینە ئەبێنەوە کە تەقە تەقێکی بێزارکەرە لە پۆستەکانی پێشوودا ئاماژەمان بە هۆکارەکانی داوە وە وەک پلاکی خراپ لە ڕووی کوالیتی و بۆشایی نێوان ئەلکترۆد و قەوسە کانزاییەکەی و خراپی کۆیل و وایەرەکانی کۆیل تایمی میکانیکی و کارەبایی و خراپی کوالیتی بەنزین و هتد ..
وە جۆرە لێدانێکی ترمان هەیە کە جیاوازە لەمانە ئەمانەوێ ئێوەی خۆشەویست ئاگاداربن لێی ئەویش لێدانی قۆڵی پستۆنە .
هەمان تەقە تەقت گوێ لێ ئەبێ بەڵام بەردەوامە و بە گۆڕینی پلاک و نۆزڵ و فیول پەمپ و کۆیل و ئەمانە ناڕوات لە کاتێ مەکینە ساردە کەمتر گوێت لێی ئەبێ کە مەکینە گەرم ئەبێ جوان گوێت لێی ئەبێ کە خێرای ئەکەی سەیارەکە تەقەکە دەنگی کەم ئەکات و کز ئەبێ وە کە خاوی ئەکەیتەوە زیاد ئەکاتەوە ئەمە هۆکارەکەی لە یەکێک یان زیاتر لە قۆڵی پستۆنەکانتەوە دێ کە بێرین و واشەرەکانی تووشی داخورانێکی زۆر بوون یان قۆڵی کرانک شەفتەکە خۆی تووشی داخورانێکی زۆر بووە ئەو تەقەیە دروست ئەبێ بەهۆی درووست بوونی بۆشایی
بە زۆری بەهۆی پشت گوێ خستنی ڕۆن گۆڕینەوە دروست ئەبێ وە بەکار نەهێنانی ڕۆنی گونجاو بۆ سەیارەکانمان یان لێچوون و سەرف کردنمان هەیە گوێی نایەینێ .
بۆ چاککردنی ئەبێ مەکینە هەڵبوەشێت وە بۆ فەحس کردنی ئایا ئەمە کێشەکەیە یان نا ئەم هەنگاوانە جێ بەجێ ئەکەین :
۱ـ ڕۆنەکە بەتاڵ ئەکەین 
۲ـکێسی ڕۆنەکە لێ ئەکەینەوە 
۳ـبە ڕاکیزێک پولی کرانک شەفتەکە ئەسوڕێنین 
٤ـ دانە دانە فەحسی کۆتایی قۆڵی پستۆنەکان ئەکەین کامیان جووڵا و شل بوو ئەوە خراپ بووە

هەڵوێست هەژار

No comments:

Post a Comment