سپەیسەری تایە ـ wheel spacers
چییە و بۆچی بەکاردێ ؟ باشی و خراپییەکانی چین ؟
ئەم سپەیسەرانە وەک واشەرێک ئەخرێنە نێوان فلنجە و تایەکەوە بۆ ئەوەی تایەکان زیاتر بێنە دەرەوە وەک لایەنێکی جوانکاری و هەندێک کەس پێیان وایە بۆ ڕۆشتن و خێرایی سەیارەکە باشە و فەرقێکی باش ئەکات .
بەڵام خەڵکانێک هەن تەنها بیر لە گیرفان و داهاتی خۆیان ئەکەنەوە و ڕاستییەکان ئەشارنەوە وە خۆی ڕاستییەکە ئەمەیە کاتێ ئەندازیارەکانی ئەو شەریکانە دیزاینی ئەم سەیارانە ئەکەن حسابی زۆر شتیان کردووە تا ئەم بەرهەمە ئەهێننەبوون وە بە چەندەها هەڵە ناڕەحەتی و شەونخونی و هیلاکیدا ڕۆشتوون تا سەلامەتترین و باشترین بەرهەم پێشکەش بە کۆمپانیاکەیان بکەن وە کارێکی زۆر بەرپرسیارانەیە چونکە بچوکترین هەڵە وا ئەکات ئەو کۆمپانیایە بە وەاین دۆلار زەرەر بکات بۆیە تکایە با خۆمان لەوان بە موهیمتر و زیرەکتر دانەنێین وەک لای خۆمان هەر یەکە هەڵەستێ تەرهیمات بۆ سەیارە ئەکات و شتی ئەگۆڕێت هەر گۆڕانکارییەک ئەبێتە هۆی گۆڕینی جیۆمەتری سەیارەکە کە حساباتەکان هەمووی ئەگۆرێت !
باشییەکانی ئەوەنەنین تەنها ٪۱ بۆ ٪۲ ڕۆشتن فەرق ئەکات ئەمەش ئەوە نییە خۆت و سەیارەکەت بۆی بخەیتە مەترسی تایە دەرچوونەوە کاتێ لە خێراییەکی زۆردای ! وە تەنها ویلەکان تۆزێ زیاتر لە بۆدی سەیارەکەوە دێنە دەرتر و وەک جوانکارییەک
زیانەکانی وەک بەسمان کرد جیۆمەتری و حساباتەهەندەسییەکانی سیستمی تایە و سوکان و ئیستۆپ ئەگۆڕێن وە بۆڵبرینی تایەکان زووتر تووشی داخوران و تەقە تەق ئەبن وە مەترسی قرتان و لێبوونەوەی تایە هەیە کاتێ بە خێرایی زۆر لێ دەخوڕی یان تایەکان توشی بەرهەڵستی زیاد لە پێویست ئەبنەوە و تایەکان زووتر دائەخورێن و ئەبێ زوتر تایەکان بگۆڕیت
هەڵوێست هەژار
No comments:
Post a Comment