coolant tempersture sensor . coolant temperature switch

coolant tempersture sensor . coolant temperature switch 
یەکێکە لە حاسەکانی بەڕێوەبردنی مەکینە بەکاردێ بۆ زانینی پلەی گەرمی ئاوی ڕادێتەر . زۆربەی زۆری ئەم حاسە کارەباییانە بەرگری کارەبایی بەکاردێنن بۆ زانینی پلەی گەرمی شلەکە و دواتر ئەینێرێ بۆ کۆمپیوتەری سەیارەکە تا کۆمپیوتەریش لە ڕێگەی ئەم زانیاریەوە دەست بگرێ بەسەر کات و چۆنییەتی ناردنی بەنزیندا بۆ باشترین باری ئیشکردنی مەکینە .

چونکە مەکینە بەنزینی زیاتری ئەوێ کاتێ ساردە و بەنزینی کەمتری ئەوێ کاتێ ئەگاتە پلەی گەرمی ئیشکردنی خۆی هەروەها کۆمپیوتەرەکە دووبارە باری مەکینە لە ڕێی ئەم حاسەیەوە ڕێک ئەخاتەوە کاتێ پلەی گەرمی زۆر بخوێنێتەوە بۆ ئەوەی بیپارێزێ لە مەترسی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی ( حەماوە ).
وە لەبەر ئەوە پلەی گەرمی دەورێکی سەرەکی ئەبینێ لە چۆنییەتی ئیشکردنی مەکینە هەر کێشە و خەلەلێک لەم حاسەیا ڕاستەوخۆ لەسەر ئیشکردنی مەکینە دەوری ئەبێ بۆیە جارێ پێویستە فەحس بکەی مەچۆ خێرا تاقم پلاک بگۆڕی و نوزڵ تێست بکەیت و فیول پەمپ بگۆڕی و ... هتد ئیتر ئەو مەسروفە زیایانەی بە شۆفێری داماو ئەکرێ .
نیشانەکانی خراپ بوونی ئەم حاسەیە :
۱ـ زۆر بەنزین خواردن: 
کاتێ ئەم حاسەیە سیگناڵی هەڵە ئەنێرێ بۆ کۆمپیوتەر وا ئەکات کۆمپیوتەر بزانێ مەکینە بەردەوام ساردە وە ئەمیش بەنزینی زیاتر بنێرێ بەردەوام ئەمەش ئەبێتەهۆی زۆر خواردنی بەنزین.

۲ـ دووکەڵی ڕەش : 
کاتێ ئەم حاسەیە بەردەوام سیگناڵی ساردی بنێرێ کۆمپیوتەرەکەش بەردەوام بەنزینی زیا ئەنێرێ و وا لە تێکەڵەی هواو بەنزین ئەکات بچێتە باری ( ڕیچ ) ەوە واتە بەنزین زیاترە لە هەوا ئەمەش کە گەشتە حەدێک هەنێ بەنزین ناسوتێ لە سلندەرەکا لە ئەگزۆزەکا ئەسوتێ وا ئەکات دووکەڵی ڕەش بکات .

۳ـ بەرزبوونەوەی حەماوە :
کاتێ بەردەوام سیگناڵی گەرمی بنێرێ کۆمپیوتەرەکە ناتوانێ تەعویزی سیگناڵی ( لین ) باتەوە واتە هەوا زیاتر بێ لە بەنزین ئەمەش وا ئەکات پلەی گەرمی بەرز بێتەوە

٤ـ لە هەنێ سەیارەیا گڵۆپی مەکینە دا ئەگیرسێت :
هەر کێشەیە لە سیگناڵ یان وایەرەکانیا هەبێ گڵۆپی مەکینە هەڵ ئەبێ وە ناکوژێتەوە هەتا چاک نەکرێت

بۆیە زۆر گرنگە ئەم حاسەیەمان بیر بێت لەم حاڵەتانەی باسمان کرد بە هیوای سوود
لایک و شەیر و کۆمێنت بکەن وەک یارمەتی بۆ پەیج و بۆ ئەوەی کەسانی تریش سود مەند بن سوپاستان ئەکەین .
هەڵوێست هەژار 

No comments:

Post a Comment