پلاک Spark Plug
یەکێکە لە پێکهاتەگرنگەکانی ئۆتومبێل کە هەڵدەستێ بە دروستکردنی شەرارەیەکی کارەبایی بۆ سوتاندنی ئەو تێکەڵە هەواو بەنزینەی دێتە ناو سلندەر و سوتانی و تەقاندنەوەی تا پاڵ بە پستۆنەوە بنێ و جوڵە درووست بێت .
هەر کێشەیەک هەبێ لە پلاک خۆی یان کۆیل و وایەرەکەی یان دابەشکەری تەزووی کارەبا بۆ پلاکەکان ئەوا سلندەرێک یا زیاتر کرداری تەقاندنەوەکەی تیاڕوونایات و سەیارەکە تاک ئیش ئەکات یان قووەتی نامێنێت مەکینەکەت بۆیە پلاک زۆر گرنگە ئەبێ ئاگامان لێی بێت
شەریکە چ پلاکێکی بەکارهێنابوو هەوڵبە گەرلەوەت دەست کەوت هەر ئەوە بەکاربێنە یان سەیارەکەت پێشتر بە کام پلاک کێشەی نەبووە ئەوەی بۆ بەکاربێنەرەوە
گەر پلاک لە سیرامیکەکەیدا درز و کەلێن هەبوو ئاگر ئەدزێت و باش ئیشی خۆی ناکات . ئەگەر ئەلکترۆدەکەی کاربۆن دایپۆشیبێت یان تووشی داخوران هاتبێت باش ئیش ناکات !
بە سەیرکردنی پلاکدا هەنێ شتی زۆرمان دەست ئەکەوێت لەسەر حاڵ و باڵی مەکینە بۆ نموونە ڕۆنی سووتاو لەسەر پلاک یان ڕۆن لەسەر پلاک یان شکان و داخورانی پلاک
دڵنیابە لە درێژ و کورتی پلاکەکان کە ئەیکڕیت ئەبێ هەمان درێژی بێت لەگەڵ کۆنەکە گەر درێژتر بێ پستۆن ئەگەری هەیە بیشکێنێت یان کورتبێت تەقینەوەکە باش ناکات
لە هەمووی گرنگتر کە تا ئێستا کەم کەس هەن ئەم فەحسە ئەنجام بەن یان هەر نایزانن ئەویش بۆشی نێوان ئەلکترۆد و پارچە قەوسەکەی سەریەتی کە بە جۆری پلاکەکان ئەو بۆشاییە فەرق ئەکات هەنێ جار زۆر نزیک و هەنێ جار دوور کێشە دروست ئەکات لەکاتێکا پلاکەکەش تازەیە
لە کاتی بەستنەوەیدا تۆرک بەکار ناهێنن بەمەش شوێن پلاکەکان تووشی زیان ئەبن کێشە دروست ئەکات مادەیەک هەیە سەری پلاک و ناو کۆیلەکەی پێ چەور ئەکرێت کەم کەس هەیە ئەمە بەکار بێنێ کە سوودی هەیە بۆ پاراستنی لە شێ و پیسی و تەمەنی درێژ ئەکات
چەند وێنەیەکمان بۆ داناون بە هیوای سوود ئەمە هەموو شتێک نەبوو لەسەر پلاک بەڵکو زۆر باسێکی زۆری لەسەرە بەس کەس بە هەند وەری ناگرێ هەر لێی ئەکەنەوەو ئەیبەستنەوە بەبێ حساب کردن بۆ هەنێ شت کە بە کەمی ئەزانن بەس لە دوواییدا زیانی گەورەی ئەبێت .

No comments:

Post a Comment