*سێنسەری سەر کڕانک شەفت چییە ؟
*نیشانەکانی تێکچوونی چین.؟
ئەم سێنسەرە ئامێرێکی ئەلیکترۆنیکیە،كە هەموو ئوتومبیلە نوێیەکان ئەم سێنسەرەیان بۆ دانراوە، بۆ چاودێری کردن و دیاری کردنی خولانەوەی کڕانک شەفت كە بە ((RPM دەناسريت .
ئەم زانیارییە دەنێرێت لەلایەن عەقڵی ئوتومبیلەکەوە (ECU) بۆ کۆنترۆڵکردنی.
1- بڕی دەرچوونی بەنزین لە نۆزڵەکانەوە بۆ سەر پستن.
2- کاتی لێدانی پلاک و دروست بوونی ئاگر.
ت\ ئيستا دەبێت لەوە تێ بگەین کە نیشانەکانی تێکچوونی ئەم سێنسەرە چین، چونکە بە تێکچوونی ئەم سێنسەرە بزوێنەر بەشێوەیەکی سروشتی کار ناکات.
1- گڵۆپی (Check Engine) بزوێنەر هەڵدەبێت .
ئەم گڵۆپەی بەهۆی زۆر هۆکاری تریشەوە هەڵدەبێت کە یەکێک لەو هۆکارانە تێکچوونی سێنسەری سەر کڕانک شەفتە.
2- لەرزینی بزوێنەر، بە تێکچوونی سێنسەرەکە، واتە هیچ چاودێرییەک نیە بۆ دیاری کردنی شوێنی کڕانک شەفت، ئەمەش دەبێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی بزوێنەرەکە توشی لەرزین ببێت وە هەروەها هێزى بزوێنەر کەم دەبێتەوە.
3- هەڵبونێکی نامۆ له ئيشكبێكردنى ئوتومبێل.
کاتێک عەقڵ (ECU) کۆدی ئیش نەکردنی سێنسەرەکەی پێ دەگات و بەتەوای سێنسەرەکە لە کارکردن دەوەستێت، نیشانەکە لەسەرەتاوە بەدیار دەکەوێت وە ئەگەر زوو چاک نەکرێتەوە ئەوا ناتوانیت کار بە ئوتومبیلەکەت بکەیت.
4- لە یەکێک لە جاوەكانى سلندەرەکان تەقینەوە ڕوونادات.
ئەمەیان یەکێکە لە نیشانە سەرەکییەکانی تێکچوونی سێنسەرەکە، کاتێک سێنسەرەکە تێک چووبێت ناتوانێت زانیاری تەواو بدات دەربارەی شوێنی پستنەکان بەمەش لەناو یەکێک لە سلندەرەکاندا تەقینەوەکە ڕوونادات.
5- ئوتومبیلەکە تووشێ باک فایەر دەبێت.
لەم کاتەدا ئوتومبیلەکە دەڕوات بەڵام هەندێک جار بزوێنەرەکە دەکوژێتەوە و پێ دەبێتەوە، هەروەها ئەگەر بەردەوام بیت لە ڕۆشتن ئەوا بەتەواوی بزوێنەرەکە دەکوژێتەو.
له دارشتنى : شكار دارا
No comments:
Post a Comment