ڕۆنى ئۆتۆمبیل چۆن هه‌ڵبژێرین؟ هێماكان چۆن ده‌خوێنرێنه‌وه و گرنگیان چى یه؟
یه‌كێك له گرنگترین هۆكاره‌كانى پاراستنى بزوێنه‌رى ئۆتۆمبیل بریتى یه له ڕۆن. ڕۆن به‌كارده‌هێنرێت بۆ چه‌وركردنى ئه‌و به‌شانه‌ى كه‌له‌یه‌ك ده‌خشێن به‌مه‌ش هێزى لێخشاندن زۆركه‌م ده‌كاته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كاریگه‌رى له‌سه‌ر یه‌ك درووست نه‌كه‌ن هه‌روه‌ها هۆكارێكى تریشه بۆ پاراستنى بزوێنه‌ره‌كه له گه‌رم بوون كه به‌شێك له گه‌رمى له ڕێگه‌ى ڕۆنه‌وه به‌فیڕۆ ده‌چێت.
بۆ هه‌ڵبژاردنى ڕۆنى گونجاو چه‌ند ڕێكخراوێكى جیهانى هه‌یه كه كۆدى ڕۆنه‌كان دیاریده‌كه‌ن و ده‌توانین له ڕێگه‌ى ئه‌م كۆدانه‌وه كوالیتى ڕۆنه‌كان و گونجاندنیان بۆ بزوێنه‌ر دیاریبكه‌ین.
ڕێكخراوى SAE: كورتكراوه‌ى Society of Automotive Engineers كه لینجى ڕۆنه‌كان له ڕێگه‌ى ژماره‌كانه‌وه دیارى ده‌كات ئه‌میش له ڕێگه‌ى كۆدى تایبه‌تى بۆ نمونه 10w-30. هه‌تا ژماره‌كان گه‌وره‌تر بن ڕۆنه‌كه لینجتر ده‌بێت واته ڕۆنێك به كۆدى 20w-50 لینجى زیاتره له ڕۆنێك به كۆدى 10w-30. ئێستا شێوازى خوێندنه‌وه‌ى ئه‌م جۆره كۆده ڕوونده‌كه‌مه‌وه. 10w-30 ژماره‌ى 10 بریتى یه له نزمترین پله‌ى گه‌رمى كه‌ش و هه‌وا كه ئه‌م ڕۆنه باشترین كارى خۆى ده‌كات وه وشه‌ى w به‌ماناى زستان (winter) دێت هه‌روه‌ها 30 به‌رزترین پله‌ى گه‌رمى كه‌ش و هه‌وایه كه ڕۆنه‌كه باشترین كارى خۆى ده‌كات.
په‌یمانگاى پترۆڵى ئه‌مریكى API: ئه‌مانیش به دوو پیت جۆرى ڕۆنه‌كان دیارى ده‌كه‌ن. پیتى یه‌كه‌میان دوو جۆره پیتى S بۆ ئۆتۆمبیلى به‌نزین و جۆرى C بۆ ئۆتۆمبیلى گازه وه پیتى دووه‌م بۆ كوالیتى ڕۆنه‌كه‌یه كه له پیتى A ئینگلیزیه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات بۆ سه‌ره‌وه. ئه‌گه‌ر پیته‌كان به‌رزتر بن ئه‌وه پارێزگارى بۆ بزوێنه‌ره‌كه زیاتر ده‌بێت بۆ نمونه كۆدى ڕۆنى SN كه به‌رزترین پله‌ى كوالیتیه زۆر باشتره له كۆدى SF وه SF باشتره له SE وه بۆ كۆده‌كانى تریش.
چۆن ڕۆنى گونجاو هه‌ڵبژێرین؟ باشترین ڕێگا كه‌تلۆكى كۆمپانیایه. هه‌ندێك كۆمپانیاى ئۆتۆمبیل كۆدى ڕۆنه‌كه له‌سه‌ر بزوێنه‌ر ده‌نوسن به‌تایبه‌تى ئۆتۆمبیلى ئه‌مریكى. باشتره ڕۆنى هاوین كه‌مێك لینجى زیاتر بێت له ڕۆنى هاوین بۆ نمونه ئه‌گه‌ر زستان 10w-30 بۆ به‌كاربێنین ئه‌وه هاوین بیكه‌ین 15w-40 به‌ڵام ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ى كه له‌سه‌ر قه‌باغى ڕۆنه‌كانیان كۆد هه‌یه هه‌مان كۆد به‌كاربێنن یان سه‌یرى كه‌ته‌لۆك بكه‌ن بزانین كۆمپانیا ڕێگه‌ى داوه كه ڕۆنى جیاواز به‌كار بێنن هه‌روه‌ها باشتر ڕۆنى SN به‌كاربێنن یان كۆدێك كه نزیك بێت له SN بۆ نمونه SL.
هه‌موو كه‌س و لایه‌نه‌ك ده‌توانێت ئه‌م زانیاریانه بڵاو بكاته‌وه به مه‌رجێك ناوى په‌یجه‌كه‌م یان ناوى خۆم بڵێت
دانا كریم
ماسته‌ر له ئه‌ندازیارى میكانیك
No comments:
Post a Comment