ئوتومبێلەکەت کەی دووکەڵی شین دەردەکات..؟
ئەگەر ئەو دوکەڵەی لە ئێگزۆستی (صاڵۆنصا) ئوتومبێل دەردەچێت ڕەنگی شین بێت ئەوە نیشانەی ئەوەیە ڕۆنی ئوتومبیلەکەت دەسوتێ و بزوێنەرەکەت ڕۆن سەرف دەکات، ئەویش بەهۆی ئەوەی ڕینگی سێیەمی پستۆنەکەت (Oil Ring) تێکچووە وەیان کاسکێتت سوتاوە یان دیواری سلندەرەکەت داخوراوە ، بەهۆی ئەم هۆکارانەوە ڕۆن دەچێتە ناو سلندەر و تێکەڵی بەنزین و هەوا دەبێت و لەگەڵیان دەسوتێت و بەرهەمەکەشی دوکەڵێکی ڕەنگ شین دەبێت کە لە صاڵۆنصای ئوتومبیلەکەوە دێتە دەرەوە. ئەمانە هەمووی نیشانەی ئەوەیە کێشە لەناو بزوێنەرەکەت هەیە و پێویستە بەزووترین کات چارەسەری بکەیت.
No comments:
Post a Comment