فلتەرەکانی ناو ئوتومبێل..
فلتەر چییە و جۆرەکانی چین و کاتی گۆڕینیان کەیە..؟
فلتەر چییە..؟
هەرشتێک بەشی ڕەق لە گاز و شل جیابکاتەوە پێی دەڵێن فلتەر ئیشی فلتەر گرتنی ماددەی ڕەق و جیاکردنەوەیەتی لە ئاو یان هەوا یان بەنزین.
جۆرەکانی فلتەر چین..؟
بەشێوەیەکی گشتی چەند جۆرێک فلتەر هەیە لەناو سەیارەدا کە هەریەکە و کاری تایبەت بەخۆی هەیە. ئەوانیش بریتین لە..
❶ فلتەری هەوا::Air Fliter
کاری پاکردنەوەی ئەو هەوایەیە کە دەچێتە ناو بزوێنەر و لەگەڵ بەنزین یەک دەگرێ و دەسووتێ.
❷ فلتەری ڕۆن::Oil Filter
بەشێکی زۆر گرنگی بزوێنەر فلتەری ڕۆنە کە کاری پاکردنەوەی ئەو ڕۆنەیە کە لەناو مەکینەدا هەیە.
❸ فلتەری بەنزین::Fuel Filter
فلتەری بەنزین ئەو بەنزینە پاکدەکاتەوە کە بۆ بزوێنەر دەچێت لە ڕێگەی فیول پەمپەوە.
❹ فلتەری تەبرید:A.C Filter
ئەمیش بەهەمان شێوەی فلتەری هەوا کاری پاکردنەوەی هەوایە بەڵام ئەمجارەیان ئەو هەوایەی کە دێتە ناو ئوتومبیلەکە نەک بزوێنەر، واتە ئەو هەوایە پاک دەکاتەوە کە هەڵی دەمژین لەناو ئوتومبیلەکەدا.
کاتی گۆڕینی فلتەرەکان..
بەشێوەیەکی گشتی هەر کۆمپانیایەکی ئوتومبێل ماوەیەکی دیاریکراوی داناوە بۆ گۆڕینی هەر جۆرێک لە فلتەرەکان بەڵام بۆ ئەوانەی کە ناگەڕێنەوە بۆ کۆمپانیا و لەدەرەوە دەیگۆڕن پێویستە ئاگاداری ئەم ڕێنماییانە بن..
❶ فلتەری هەوا::Air Fliter
پێویستە لەهەر ڕۆن گۆڕینێک فلتەری هەوا پاک بکرێتەوە، هەروەها دوای سێجار ڕۆنگۆڕین پێویستە بگۆڕدرێت.
❷ فلتەری ڕۆن::Oil Filter
فلتەری ڕۆن لەچاو فلتەرەکانی تردا کەمتر پیس دەبێت، بەڵام ئەمیش ئەگەر بۆ هەر 3 جار ڕۆنگۆڕینێک. جارێک بیگۆڕین باشە.
❸ فلتەری بەنزین::Fuel Filter
دیارە بەهۆی پیسبونی بەنزین لە کوردستان، پێویستە زووزوو فلتەری بەنزین بگۆڕین، ئەوەش بەپێی ئەصڵی و عادی فلتەری بەنزینەکە دەگۆڕێت، چونکە..
*فلتەری ئەصڵی بەنزین لە نێوان 8 مانگ بۆ یەک ساڵدا دەبێت بگۆڕدرێت.
*فلتەری عادی بەنزین دەبێت نێوان 4 بۆ 7 مانگ بگۆڕدرێت.
❹ فلتەری تەبرید:A.C Filter
فلتەری تەبرید چەند پاکتربێت سوودی تەندروستی خۆتی تێدایە، بەڵام گۆڕینی بەپێی لێخوڕین و داگیرساندنی A.C دەگۆڕێت، بەتایبەت لە وەرزی هاویندا پێویستە بگۆڕدرێت.
بۆ نموونە ئوتومبیلەکانی کۆمپانیای KIA لە 20,000 کیلۆمەتردا پێویستە بگۆڕدرێت.
هەروەها دەتوانیت خۆت فەحسی بکەیت، ئەگەر هەوای کەم هات ئەوا نیشانەیە بۆ ئەوەی کە پیس بووە.
No comments:
Post a Comment