بۆچی مه‌كینه‌ی گاز بۆ ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر به‌كارده‌هێنرێت و مه‌كینه‌ی به‌نزین بۆ ئۆتۆمبێلی بچووك؟
ئاشكرایه كه ئۆتۆمبێله گه‌وره‌كان‌و بارهه‌ڵگره‌كان به‌مه‌كینه‌ی گاز كارده‌كه‌ن‌و ئۆتۆمبێله بچوكه‌كانیش به‌مه‌كینه‌ی به‌نزین، به‌ڵام ئایا هه‌رگیز له‌خۆمان پرسیوه بۆچی مه‌كینه‌ی گاز بۆ ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر‌و مه‌كینه‌ی به‌نزین بۆ ئۆتۆمبێلی بچوك به‌كارده‌هێندرێت، له‌م ڕاپۆرته‌دا ورده‌كاری ده‌خه‌ینه‌ڕوو..
- ئۆتۆمبێله گه‌وره‌كان به‌هۆی زۆری ئه‌و كیشه‌ی كه ده‌یگوازنه‌وه پێویستیان به‌زه‌برێكی زۆره بۆئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و كێشه زۆره‌ی هه‌ڵیان گرتووه بیگوازنه‌وه به‌باشی.
- هۆكاری زه‌بره زۆره‌كه‌ی ئۆتۆمبێلی گاز ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوو هۆكار كه یه‌كێكیان په‌یوه‌ندی به په‌ستاوتنی هه‌وایه‌كی زۆر هه‌یه له‌مه‌كینه‌ی گاز دا، پاشان پرژاندنی گاز به‌سه‌ریدا له‌په‌ستانێكی یه‌كجار زۆردا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی زه‌برێكی یه‌كجار زۆر دروست ببێت، دووه‌میشیان هۆكاری به‌رزی به‌رهه‌مهێنانی ووزه‌یه له گازدا كه ١ لیتر گاز ده‌توانێت بڕی 36.1 مێگا جووڵ ووزه به‌رهه‌م بهێنێت كه زیاتره له مه‌كینه‌ی به‌نزین كه ده‌توانێت 33.7 مێگا جووڵ ووزه به‌رهه‌م بهێنێت.
- یه‌كێكی دیكه له‌هۆكاره‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه بارهه‌ڵگره‌كان په‌ستانێكی زۆر به‌كارده‌هێنن و هێزێكی زۆر له‌سه‌ر لاشه‌كه‌یان دروست ده‌بێت و له‌هه‌مان كاتدا مه‌كینه‌ی گاز به‌هۆی په‌ستانی به‌رزی ناو مه‌كینه‌كه‌وه زۆر به پته‌وی دروست ده‌كرێت، ئه‌مه خاڵێكی هاوبه‌شه كه مه‌كینه‌ی دیزڵ و ئۆتۆمبێلی گه‌وره پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه‌و واده‌كات له مه‌كینه‌ی به‌نزین گونجاوتر بێت بۆ ئۆتۆمبێلی گه‌وره.
- به‌هۆی خێرا سووتانه‌وه له‌به‌نزیندا واده‌كات خێراییه‌كی زۆر به‌رهه‌م بێت و ئه‌مه‌ش واده‌كات رێژه‌ی زه‌بر تاڕاده‌یه‌ك كه‌متر بێت به‌راورد به‌مه‌كینه‌ی دیزڵ به‌هۆی ئه‌وه‌ی پلاك نییه بۆ خێراكردنی كرداری سووتان و ته‌نها به په‌ستاوتنی هه‌واو گاز به‌رهه‌م دێت كرداره‌كه خاوتره و ئه‌مه‌ش واده‌كات ئه‌و زه‌بره‌ی دروست ده‌بێت زیاتر‌و كاریگه‌رتر ده‌ربكه‌وێت، بۆیه زۆربه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی كه خێرایی تیایاندا مه‌به‌ست بێت مه‌كینه‌ی به‌نزین ده‌خرێته سه‌ریان.
- له هه‌ندێك ووڵاتدا له‌وانه‌یه به‌هۆی گرانی نرخی به‌نزینه‌وه زیاتر مه‌كینه‌ی گاز به‌كاربهێندرێت، چونكه نرخی هه‌رزانتره.
ئه‌م هۆكارانه‌و كۆمه‌ڵێك هۆكاری تریش كاریگه‌ریان له‌سه‌ر دروستكردنی ئۆتۆمبێل ده‌بێت‌و پێویسته ئه‌م تێبینیانه‌ش بزانین:
1. مه‌كینه‌ی دیزڵ چووستی ٢٠% له مه‌كینه‌ی به‌نزین زیاتره، واته ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێلیكی به‌نزین ١٠ لیتر به‌نزینی پێویست بێت بۆ بڕینی ١٠٠ كم دووری ئه‌وا ئۆتۆمبێلی گاز به‌نزیكی ٨ لیتری ده‌وێت.
2. ئاستی ده‌نگی ئۆتۆمبێلی گاز به‌رزتره له ئۆتۆمبێلی به‌نزین، چوونكه په‌ستانی ناو مه‌كینه‌ی گاز زۆر زیاتره له‌مه‌كینه‌ی به‌نزین و هه‌روه‌ها له‌ره‌له‌ره‌كه‌شی (هه‌زه)شی زیاتره.
3. پله‌ی گه‌رمی پاشه‌ڕۆ(Exhaust) گاز نزمتره له ئۆتۆمبێلی به‌نزین چوونكه ئه‌م كرداره وه‌كو ئه‌وه وایه كه‌سێك بیه‌وێت چه‌ند كه‌لوپه‌لێك به‌خێرایی بگوازێته‌وه به‌دڵینایه‌وه پله‌ی گه‌رمی له‌شی به‌رزتر ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به هیواشی بیگوازێته‌وه پله‌ی گه‌رمییه‌كه‌ی هێنده به‌رز نابێته‌وه، ئۆتۆمبێلی به‌نزینیش له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌ی واته خێراییه‌كه‌ی زۆرتره واده‌كات پله‌ی گه‌رمیی پاشه‌ڕۆ(Exhaust) كه‌شی به‌رزتر بێت له‌گاز.

No comments:
Post a Comment