ئوتومبێل کەی دووکەڵی ڕەش دەردەکات..؟

ئوتومبێل کەی دووکەڵی ڕەش دەردەکات..؟
❶ کاتێک بەنزین بەتەواوی نەسوتێت لەناو سلندەردا ئەویش بەهۆکاری ئیش نەکردن یان خراپ بوونی یەکێک پلاکەکان ڕوودەدات، ئەگەر پلاک بەتەواوی پریشک نەهاوێت ئەوا بەنزینەکە بەتەواوی ناسوتێت و بەشێکی دەبێت بەدوکەڵی ڕەش.
❷ سووتان یان خراپ بوونی ئۆکسجین سێنسەر (جۆزەی صاڵۆنصا) یەکێکی ترە لە هۆکارەکان، کاتێک جۆزەی صاڵۆنصا بسوتێت ئەوا عەقڵی ئوتومبیلەکە (ECU) فرمانی ناردنی بەنزینی زیاتر ئەنێرێت چونکە نازانێت ڕێژەی هەوا چەندە و پلەی گەرمی چەندە بەم هۆیەش کوێرانە فرمان دەنێرێت بۆ نۆزڵەکان تا بەنزین بپرژێنن. بەمەش تێکەڵەی نێوان بەنزین و هەوای ناو سلندەر دەبێتە (Rich).
#تێبینی:: ئیشی ئۆکسجین سێنسەر بریتییە لە دیاری کردنی پلەی گەرمی و ڕێژەی هەوا و ناردنی ئەم زانیارییە بۆ عەقڵی ئوتومبێلەکەمان (ECU). پاشان لە عەقڵەوە زانیاری دەڕواتەوە بۆ نۆزڵ بۆ ناردنی ڕێژەی پێویستی بەنزین بۆ ناو سلندەر.

No comments:

Post a Comment