سیستمی چەور كردنی ڕۆن

..........سیستمی چەور كردنی ڕۆن ............
...................=================..............

بەشەكانی كۆمەڵەی چەوركردن

1.(حەوزی ڕۆن )

...حەوزێكە لەبنی مەكینەدایە بۆ داپۆشینی بەشی ژێرەوەی مەكینە و هەڵگرتنی ئەو ڕۆنە كە بەكار دێت بۆ چەوركردنی مەكینە.

2.( ئۆیڵ پەمپ )

....ڕۆن لەحەوزی ڕۆنەوە رادەكێشێت و دەینێرێت بۆ فلتەری ڕۆن بۆ پاڵاوتنی و پاكردنەوەی لە خڵتەو پیسی .لە فلتەری ڕۆنێشەوە پاڵی پێوە دەنێت بۆ ناو مەكینە.

3.(فلتەری ڕۆن)

....كاردەكات بۆپ پاڵاوتن و پاكردنەوەی ڕۆن لە خڵتەو پیسی و پاشماوەی وردەكان

4.(پێوەری ڕۆن )یان شیشی ڕۆن

....شیشێكی كانزایە دڕێژە لە ناو حەوزی ڕۆندایە .بەكار دێت بۆ ئەوەی بزانرێت ڕێژەی ڕۆن و جۆرەكەی لە چ ئاستێكدایە

5.(نیشاندەری پەستانی ڕۆن )

......بەكاردێت بۆ ئەوەی بزانرێت پەستانی ڕۆن لە چی ئاستێكدایە ( بەرز یان نزم ) و ئەگەر پەستانەكەی نزم بێت ئەوا ئینزارێك دەردەكات .

...........شیوازی كار كردنی سیستمی چەوركردن..........

نموونەیەك لە هەندێك مەكینەدا كاتێك مەكینە پستۆنەكان نزم دەبنەوە بەشی خوارەوەی قۆڵەبەگن نوقم دەبێت لەناو حەوزی ڕۆندا و كاتێك بەرزدەبێتەوە بڕێك ڕۆن هەڵدەدات و دەیپرژێنیت برسەر دیوی ناوەوەی سلندەرەكاندا

تێبینی //// بەپێی جۆری مەكینەكان شیوازی چەوركردن دەگۆڕێت

ئەم سیستمی چەوركردنی ڕۆنە چەندین كار و سودی هەیە

1.كاردەكات بۆ چەوركردنی پارچە جووڵاوەكانی مەكینە .تا بە ئاسانی جووڵە بكەن و دووربن لە لێكخشاندن داخوران وە پێكەوە لەحیمبوون, چونكە لێكخشاندنی بەردەوامی دوو پارچە كانزایی دەبێتە هۆی داخوران یان گەرمبون و پێكەوە نوسان. بەوەش قورسبوونی جووڵەی دروست دەبێت ئە گەر بە بەردەوامی چەور نەكرێت.

2.كاردەكات بۆ كەمكردنەوەی دەنگی پێداكێشانی و بەریەك كەوتنی پارچەكانی ناو مەكینە و كپكردنی دەنگ.

3.كاردەكات بۆساردكردنەوەی مەكینە

4.كاردەكات بۆپاكردنەوەی ناو مەكینە لەڕێگەی ڕۆنەوە.



5.هەروەها كاردەكات بۆ پاراستنی مەكینە لە ژەنگ كردن.

No comments:

Post a Comment