لاگۆندا پێشكه‌وتووترین ئۆتۆمبێل له‌دنیا
كۆمپانیای ئه‌ستۆن مارتن بۆ پیشه‌سازی و به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل، له‌پێشانگه‌ی جنێڤی نێوده‌وڵه‌تی په‌رده‌ی له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله نوێكه‌ی به‌ناوی "لاگۆندا فیجن" لادا، كه به‌هێزترین و ناوازه‌ترین ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی و ئۆتۆماتیكییه له‌دنیادا.
ئاندی بالمه‌ر: سه‌رۆكی كۆمپانیای "ئۆستن مارتن" وتی"لاگۆندا فیگن" ڤێرژنێكی نوێی به‌رهه‌مه‌كانی كۆمپانیاكه‌مانه و ئۆتۆمبێلێكی كاره‌بایی زۆر پێشكه‌وتووه و به‌پاتری كاره‌بایی كار ده‌كات و شه‌حن ده‌كرێته‌وه.
سه‌رۆكی كۆمپانیاكه ورده‌كاری زیاتری نه‌خسته ڕوو، به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، به‌یه‌كجار شه‌حنكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێله، ده‌توانرێ 400 میل ئۆتۆمبێله‌كه لێ بخوڕن، ئۆتۆمبێله‌كه ده‌توانێ به‌شێوه‌یه‌كی خۆكارانه كار بكات و هیچ پاشماوه‌یه‌كی كاربۆنی له‌كاتی لێخوڕینی ناكاته ده‌ره‌وه.
ئۆتۆمبێله‌كه چوار كوشنی دانیشتنی هه‌یه و له‌سووفی به‌ریتانی و حه‌ریر و كشمیر دروست كراوه، دوو له‌كوشنه‌كانی ده‌نووشتێنرێنه‌وه و له‌كاتی پێویست ده‌توانرێ سوودیان لێ وه‌ربگیرێ و به‌رز بكرێنه‌وه، بڕیاره ساڵی 2021 ئه‌و ئۆتۆمبێله بكه‌وێته بازاڕه‌كانه‌وه.
ماوه‌یه‌كه كۆمپانیاكانی بواری به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل و كۆمپانیا ته‌كنه‌لۆجییه‌كان، كێبه‌ركێیانه له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی باشترین و پێشكه‌وتووترین ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی و خۆكار، پێشبینی ده‌كرێ له‌ماوه‌ی ده‌یه‌ی داهاتوودا زۆربه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی دنیا خۆكارانه كار بكه‌ن.
No comments:
Post a Comment