دوگمەی شیفت لۆک(Shift Lock) یان (Shift Lock Release) یانی چی وە بۆچی بەکار دێت ؟
لە زۆرێک لە ئۆتۆمبێلەکانی کە گێر بۆکسیان ئۆتۆماتیکە دوگمەیەکی بچووک نزیک گێڕەکە هەیە کە لێی نووسراوە (Shift Lock) یان (Shift Lock Release)کە بەشێک لە شۆفێران نازانن بۆچی بەکار دێت ؟
وای دابنێ بە خێرایی ١٢٠کم/کاتژمێر ئۆتۆمبێلێک دەروات لە ناکاو گێڕ بگەڕێندرێتەوە بۆ (R) بەگ ،
دەبێت چی کارەساتێک روو بدات ؟؟!!
وە گێڕ بۆکسەکە چی بەسەر دێت؟؟!!
کۆمپانیا بەرهەم هێنەرەکانی ئۆتۆمبێل توانیوویانە رێگری لەم کێشەیە بکەن بەهۆی دانانی کلاج و سیستەمی شیفت لۆک کە رێگری دەکات لە گۆڕینی گێڕ جگە لەوەی کە پێ بنرێت بە ئیستۆپدا (لە هەندێک ئۆتۆمبێلدا) بۆ گۆڕینی گێر لە (D) بۆ (R) کاتێک ئۆتۆمبێل بەرەو پێش دەروات ،
هەروەها رێگری دەکات لە منداڵان لە گۆڕینی گێر لە (P) بۆ (D) لە بارودۆخی وەستاندا یان جێ هێشتنی منداڵان لە ئۆتۆمبێلدا.
• چۆن ئەم سیستەمە کار دەکات ؟
+ بە دانانی سێنسەرێک لە ژێر پایدەری ئیستۆپ کە کاتێک ئیستۆپ دەکرێت زانیاری دەنێرێت بۆ کۆمپیوتەری ئۆتۆمبێل کە رێگە بدات بە گۆڕینی گێڕەکان.
• بۆچی دوگمەی شیفت لۆک دانراوە ؟
+ بۆ لەکار خستنی سیستەمی شیفت لۆک.
• بۆچی شۆفێر پێویستی بە لە کار خستنی سیستەمی شیفت لۆک دەبێت ؟
+ بۆ چەند بارودۆخێکی نەخوازراو پێویست دەبێت
بۆ نمونە :
1- کاتێک گێڕ لە (P) جام دەبێت و ناگۆڕدرێت
2- لە کاتی خراپ بوونی باتری و نەمانی وزەی کارەبا وە پێویست بە لادانی ئۆتۆمبێل بکات بۆ قەراخ شەقامەکان بۆ گۆڕینی گێر لە (P) بۆ 👎.
3- لە کاتی دروست بوونی کێشە لە گێڕ بۆکس و جام بوونی گێڕ لە (P)
4- لە کاتی تێک چوونی سێنسەری شیفت لۆک
،
چەند تێبینییەک :
• میکانیزمی شیفت لۆک لە ئۆتۆمبێلێک بۆ ئۆتۆمبێلێکی تر دەگۆڕێت ئێمە تەنها شێوە گشتییەکەیمان باس کردووە.
• لە هەندێک ئۆتۆمبێلدا دوگمەی شیفت لۆک بە بەرگێکی پلاستیک داپۆشراوە.
• هەندێک لە ئۆتۆمبێلە مۆدێرنەکان لە کاتی رۆشتندا گێڕ دەگۆڕێت لە (D) بۆ (R)
بەڵام تەنها رووکەشەو مانای ئەوە ناگەیەنێت کارەکە ئەنجام دراوە.
No comments:
Post a Comment