سیستمی چەورکردنی بزوێنەری ئوتومبێل..

سیستمی چەورکردنی بزوێنەری ئوتومبێل..
یەکێک لە پێداویستیە سەرەکیەکانی بزوێنەری ئۆتۆمبێل بریتیە لە ڕۆن، رۆنیش بەشێوەیەکی سەرەکی بۆ چەورکردنی تەواوی بزوێنەر بەکاردێت دژی داخورانی بەشەکان، ڕۆن دەتوانێک کرداری لێک خشاندن کەمبکاتەوە بەڵام هەرگیز ناتوانێت بنبڕی بکات. ڕۆن بەتەنها کاری چەورکردن ناکات، چەند ئامانجێکی دیکەش لە خۆ دەگرێت وەک ساردکردنەوە و کپکردنی دەنگی بزوێنەر، هەڵبژاردنی ڕۆنی نەگونجاو ڕاستەوخۆ کاریگەری هەیە لەسەر دەنگی بزوێنەر.
سیستەمی چەورکردنی بزوێنەر دەبێت بە دوو بەشەوە، یەکێکیان پێی دەوترێت (dry sump) واتا سیستەمی چەورکردنی وشک، ئەم جۆرەیان کەیسی ڕۆنەکە جیاکراوەتەوە لە بزوێنەر ، زیاتر لە ماتۆڕ سکیل و ئامێری کشتوکاڵی بەکاردێت، جۆری دووەمیان کەلە ئۆتۆمبێل بەکارێت پێی دەوترێت wet sump واتا سیستەمی چەورکردنی تر، ئەم جۆرەشیان هەموو بزوێنەر و کەیسی ڕۆنەکە تێکەڵ بەیەک کراوە، لەم ئەنیمەیشنەدا باس لە شێوازی چەورکردن و سووڕی ڕۆن دەکەین لەناو بزوێنەری ئۆتۆمبێل دا، (مەبەست پێ، ڤیدۆیەکە کە لینکەکەی دانراوە لە خوارەوە بەزمانی کوردی).

سەرەتا ئۆیڵ پەمپ لە ڕێی زنجیری تایم کێسەوە کە بەستراوە بە (crank shaft)ەوە دەسووڕێتەوە و هەڵدەستێ بە ڕەوانەکردنی ڕۆنەکە لە کەیسی بزوێنەرەوە بۆ بەشەکانی سەرەوەی بزوێنەر، پێش ئۆیڵ پەمپیش (strainer)ێک یاخود شەبەکەیەک دانراوە بۆ پاڵفتەکردنی ڕۆنەکە لە خڵتەو و پیسی و وردە ئاسنی داخورانی بەشەکانی بزوێنەر، 
دوای تێپەڕبوونی ڕۆنەکە لە (oil pump) دواتر بە (regulator)ێکدا تێدەپەڕێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی پەستانی ڕۆنەکە، پەستانی ئاسایی ڕۆنی بزوێنەر لە نێوان (30 تا 45) psi (پاوەندە) ،دووبارە بە فلتەرێکی سەری و تۆکمەدا دەڕوات چونکە ڕۆنەکە پەستانی بەرزە تا بە تەواوی دەی پاڵێوێ بۆ ئەوەی بۆشاییەکانی بزوێنەر نەگیرێت، 
دواتر بڵاودەبێتەوە بەهەموو بەشە جوڵاوەکانی بزوێنەر لەوانە دەچێت (crank shaft و bearing)ەکان چەوردەکات، بەشێوازێک داڕێژراوە کە ڕۆنەکە بەناو (crank shaft) دەڕوات لەڕێی بۆشای دەرچەی تایبەتەوە تا دەگاتە سەر (bearing) کان یاخود بۆڵبرین، بەهەمان شێوە دەگاتە نێوان پستن و سلندەرەوە چەوریان دەکات، لە نێوان دیواری سلندەر و پستن سێ ڕینگ بەکارێت یەکێکیان بۆ ئەوەی پەستانی سووتەمەنی ژووری سوتان تێکەڵی ڕۆنەکە نەبێت، دووەمیان و سێیەمیان بە پێچەوانەوە ڕێگە نادات ڕۆن دزە بکاتە ناو ژووری سووتانی بزوێنەرەوە، ئەوەی زیاد دەبێت بە سێیەمیاندا دێتەخوارەوە، بەڵام مەرج نییە هەموو ئۆتۆمبێلێک ڕێڕەوی سیستەمی چەورکردنی بەم شێوەیە بێ، دیزاین بۆ دیزان دەگۆڕێت، بەهەمان شێوە لقێکی تر دەچێت بۆ چەورکردنی (cam shaft) و وەلفەکان و سپرنگی وەلفەکان و سیستەمی (VVT)، کە بە سیستەمی دیجیتاڵ ناسراوە، هەروەها پارچەکانی تر ،
دواتر بە ڕێڕەوێکی جیاواز و بەشیوەیەکی ستوونی دەگەڕێتەوە بۆ کەیسی بزوێنەر، شیشی ڕۆنیش بەکاردێت بۆ زانینی لیڤڵی ڕۆنەکە .
بە زیادبوونی خێرای بزوێنەر یاخود زەختی مەکینە خێرای سووری ڕۆنیش زیادەکات و ئۆیڵ پەمپیش خێراتر دەبێت و ڕۆنێکی زیاتر بڵاودەکاتەوە.

No comments:

Post a Comment