کاتێک تایەکانی ئۆتۆمۆبیل لە جووڵەدایە تاسەش بەهەمان خێرایی لەگەڵ ئەکسل و تایەدا دەخولێتەوە بەئازادی بەبێ ئەوەی پەیوەندی هەبێت بە بانس و بنکەی تاسەوە.
لەگەڵ ستۆپگرتندا هێزی هایدرۆلیکی بەهۆی بۆری و سۆندەی ستۆپەوە دەگاتە دەبۆی لاوەکی و پاڵ بە پستۆنەکانی ناو دەبۆکەوە دەنێت، پستۆنەکان بەرەو دەرەوە دەجووڵێن.
بانسەکان دەکەونە ژێر کاریگەری پستۆنەکەنەوە، واتە لەستۆپکردندا بانسەکان دەگەنە دیوی ناوەوەی تاسە و هەوڵ دەدەن لە جووڵەی بخەن. کاتێکیش پا لەسەر پایدەری ستۆپ لادەدرێ بە گەڕانەوەی پستۆنەکان بۆ شوێنی خۆیان و بەیارمەتی سپرینگ بانسەکانیش دوور دەکەونەوە لە تاسەو کرداری ستۆپکردن تەواو دەبێت.
جۆرەکانی ستۆپی تاسەیی زۆرن،بەلام زۆربەیان دوو بانسیان هەیە.جیاوازیان لە چۆنیەتیی هەڵواسینی بانسەکان و ژمارەو چۆنیەتیی دەبۆکانە، هەندێکیان یەک دەبۆییە هەندێکیشیان دووییە، دەبۆکانیش یان یەک پستۆنییە یان دووییە .
No comments:
Post a Comment