بۆچی ھەوای تایەکان بکەیت بە نایترۆجین(N2)؟!

بۆچی ھەوای تایەکان بکەیت بە نایترۆجین(N2)؟!

سوودەکانی:-
-نەرمکردنی ئۆتۆمبێل لە تاسەو رەگلەدا
-کەم سەرفکردنی بەنزین تا ١٠٪‏ (ECONOMY)
-درێژکردنەوەی ژیانی تایەکان
-درەنگ داخورانی تایەکان و ویلەکان
-کەمکردنی ھەوای تایەی نایترۆجین ٣-٤ جار لە ھەوای ئاسایی کەمترە

*گازی نایترۆجین ھەر لە سەرەتاوە بەکارھاتووە بۆ تایەی فڕۆکە ، ئۆتۆمبێلی پێشبڕکێ(سیباق) ، ئامێرە گەورەکان و بارھەڵگرەکان
*نایترۆجین لە ڕووی سەلامەتیەوە کاردەکات بۆ ھێشتنەوەی پەستانی ناو تایەکان بە یەکسانی بۆ درێژترین ماوە چونکە نایترۆجین لە رووی فیزیاییەوە کەمتر پلەی گەرمی و ساردی کاردەکاتەسەری وەک لە ھەوای ئاسایی کە ڕێژەیەکی جیاوازی لە گازی «،نایترۆجینN2،ئۆکسجینO2،دوانە ئۆکسیدی کاربۆنCO2،هەڵمی ئاوH2O»ی تێدایە
* لاستیکی تایە بەشێوەیەک دروستکراوە کە ھەوای ناوی بەپێی تێپەڕبونی کات کەم ئەکات ھەم بەھۆی ئەوەی پەستانی تایە زیاترە وەک لە دەرەوە ھەم ئەگەر ھەوای ئاسایی تێبکرێت ٣-٤ جار زیاتر کەم ئەکات چونکە ھەوای ئاسایی ڕێژەی ئۆکسجینی لە سەروو ٢٠٪‏ دەبێت و گەردیلەکانی ئۆکسجین زۆر بچوکە و بە ئاسانی لە لاستیکی تایەکەوە دەچێتە دەرەوە بەڵام گەردیلەکانی نایترۆجین گەورەیەو کەمتر لە لاستیکی تایەکەوە دەچێتە دەرەوە
بۆیە ئەگەر ھەوای تایەی ئۆتۆمبێل کەمتر لە ڕێژەی خۆی بێت ئەبێتە ھۆی زووتر داخورانی تایەکان ،زیاد سەرفکردنی بەنزین و دروستکردی مەترسی
*ھەروەھا دەتوانیت بزانیت کە ئئۆتۆمبێلەکەت پێشتر ھەوای نایترۆجینی بۆ بەکارھاتووە بەوەی ڕەنگی گوسپەی تایەکان ڕەنگی سەوزە یاخود لێی نوسرابێت N2 بۆیە دەبێت تەنھا گازی نایترۆجینایترۆجینی بۆ بەکاربێت

No comments:

Post a Comment