هۆكاری پیسبونی به‌خاخ یان كابرێته‌ر بزانه؟
به‌خاخ یان كابرێته‌ر وه‌ك پارچه‌یه‌كی گه‌یه‌نه‌ری سوته‌مه‌نی بۆ به‌شی نۆزڵه‌كان ئه‌ركێكی هه‌ستیاره‌و به‌رده‌وام ڕۆڵی خۆی ده‌گێرێت له‌گه‌یاندنی سوته‌مه‌نی بۆ بزوێنه‌ر، هه‌میشه ده‌بێت شۆفێر به‌ئاگابێت لێی نه‌كا به‌هۆی به‌نزینی كوالێت نزمه‌وه ئه‌م به‌شه هه‌ستیاره پیسبێت‌و زیان به‌نۆزڵه‌كان بگه‌یه‌نێت تا ڕاده‌ی گیران‌و خنكان، به‌تایبه‌ت سوته‌مه‌نیه‌ك كه ئاوی تێكه‌ڵ بوبێت.
بۆیه هه‌ركاتێك تۆی شۆفێر هه‌ستتكرد به‌پیسبونی كابرێته‌ر یان به‌خاخی سه‌ر بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كه‌ت، به‌زویی فلته‌ری به‌نزینه‌كه‌ت بگۆڕه، چونكه ئه‌م پیسیه سه‌رچاوه‌كه‌ی له‌تانكی به‌نزینه‌وه‌یه‌و هه‌رچی خڵته‌و پیسی ناو سوته‌مه‌نی هه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیك به‌فلته‌رو مه‌سفادا تێپه‌ڕده‌بێت بۆ ناو بزوێنه‌رو كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌گیرانی كونی نۆزڵه‌كان‌و تێكچونی سیستمی پاروه‌ر پرێشه‌ری به‌نزین په‌ستانی سه‌ر نۆزڵه‌كان به‌هۆی گیرانی كونه‌كانیه‌وه له‌یه‌ك ئاستدا نابن‌و كرداری له‌رزین‌و حاڵه‌تی كه‌می كێشی بزوێنه‌ر دروست ده‌كات.
بۆیه باشتروایه له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا شۆفێر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌م جۆره گرفته ڕزگار بكات‌و به‌زویی چاره‌سه‌ری بكات، تاوه‌كو گرفته‌كه نه‌ته‌نێته‌وه بۆ به‌شه‌كانی تری بزوێنه‌ر.
No comments:
Post a Comment