کەی ئوتومبیلەکەت دووکەڵی سپی دەردەکات بەبەردەوامی..؟

کەی ئوتومبیلەکەت دووکەڵی سپی دەردەکات بەبەردەوامی..؟
دووکەڵی سپی نیشانەی ئەوەیە کە ئاو دەچێتە ناو سلندەر و لەگەڵ تێکەڵەی بەنزی و هەوا دەسوتێت و دەبێتە هەڵم،
یەکێک لە هۆکارەکانی بریتییە لەوەی کەوەرەکەت خواربووە یان توشی کڕاک بووە، وەیان سلندەرەکەت تووشی کڕاک بووە، یان کاسکێتت سوتاوە ئەویش بەهۆی پلەی گەرمی زۆرەوە،
ئەو کڕاکەی کە دروست بووە دەبێتە هۆی ئەوەی شلە ساردکەرەوەکە ببێتە لیک و بچێتە یەکێک یان زیاتری سلندرەکانەوە بەمەش ئاوەکە دەبێت بەهەڵم و دێتەدەرەوە لە صاڵۆنصاوە.

بەڵام بەشێوەکی گشتی ئەو دووکەڵە سپییەی کە لە بەیانیانێکی ساردا دەردەچێت لە صاڵۆنصاوە هۆکارەکەی ئەو بڕە گەرمییەیەیە کە لە بزوێنەرەوە دێت و بەسەر صاڵۆنصادا دەڕوات و دەبێت بە هەڵم پاش کەمێک ئەم دوکەڵە نامێنێت.. ئەم جۆرە هەڵمە ڕەنگی سپییە کە هیچ زیانێکی نییە و زۆر ئاساییە بەڵام کاتێک ئوتومبیل بەبەردەوامی دوکەڵی سپی دەربکات ئەوکات زیانی هەیە و پێویستە بەزووترین کات چارەسەر بکرێت.

No comments:

Post a Comment