چۆن سیستمی ساردكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانمان بپارێزین؟

چۆن سیستمی ساردكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانمان بپارێزین؟

1- ده‌بێت به‌رده‌وام ئاگاداری گێچی حه‌ماوه‌ بین و هه‌ر كات هه‌ستمان به‌به‌رزبوونه‌وه‌ی له‌بڕی ئاسایی خۆی كرد ئۆتۆمبێله‌كه‌ ڕابگرین.
2- ئه‌و ئاوه‌ی ده‌یكه‌ینه‌ ڕادێته‌ره‌كه‌ ده‌بێت دژه‌ ژه‌نگ بێت، گه‌ر وا نه‌بێت پاش ماوه‌یه‌ك وه‌لفی حه‌ماوه‌ ژه‌نگ ده‌یگرێت و جوڵه‌ی تیا نامێنێت، به‌وه‌ش سوڕی ئاو په‌كیده‌كه‌وێت و حه‌ماوه‌ی مه‌كینه‌كه‌ به‌رزده‌بێته‌وه‌، هه‌روه‌ها ده‌بێت پاك بێت و هیچ جۆره‌ خوێیه‌ك یان كلسێكی نه‌بێت، چونكه‌ به‌وه‌ش شوڵی ناو ڕادێته‌ره‌كه‌ ده‌گرێت و ئاو هاتووچو ناكات.
3- به‌ بێ كارپێكردنی بزوێنه‌ر، ئاوی سارد مه‌كه‌نه‌ ڕایته‌ری گه‌رمه‌وه‌، یان ئه‌گه‌ر وات كرد، ده‌بێت لێگه‌ڕێیت تامه‌كینه‌كه‌ به‌هێواشی سارد ده‌بێته‌وه‌ و دواتر كاری پێبكه‌یت، چونكه‌ یاساكانی گه‌رمی ڕوونن و ئه‌گه‌ر به‌خێرایی پله‌ی گه‌رمی كانزایه‌ك بهێنینه‌ خوار، ئه‌وا بێگومان خوار ده‌بێت، ئه‌مه‌ش بۆ به‌شه‌كانی ناوه‌وه‌ی مه‌كینه‌ ڕاسته‌.

No comments:

Post a Comment