سێنسەری سەر کڕانک شەفت چییە و نیشانەکانی تێکچوونی چین..؟

سێنسەری سەر کڕانک شەفت چییە و نیشانەکانی تێکچوونی چین..؟
ئەم سێنسەرە ئامێرێکی ئەلیکترۆنیکیە، کە بەکاردەهێنرێت لەناو هەردوو جۆری بزوێنەری بەنزین و بزوێنەری گازدا، وە هەموو ئوتومبیلە نوێیەکان ئەم سێنسەرەیان بۆ دانراوە، بۆ چاودێری کردن (Monitor) و دیاری کردنی شوێنی (Position) خولانەوەی کڕانک شەفت، وە هەروەها دیاریکردنی خێراییەکەی بە RPM.
ئەم زانیارییە بەکاردەهێنرێت لەلایەن عەقڵی ئوتومبیلەکەوە (ECU) بۆ کۆنترۆڵکردنی..
یەکەم 👈❶ Fuel Injectiom
بڕی دەرچوونی بەنزین لە نۆزڵەکانەوە بۆ سەر پستن.

دووەم 👈❷ Ignition System Timing
کاتی لێدانی پلاک و دروست بوونی ئاگر.

کەواتە دەبێت لەوە تێ بگەین کە نیشانەکانی تێکچوونی ئەم سێنسەرە چین، چونکە بە تێکچوونی ئەم سێنسەرە بزوێنەر بەشێوەیەکی سروشتی کار ناکات.
یەکەم 👈 گڵۆپی بزوێنەر هەڵدەبێت::Check Engine Light Is On.
ئەم گڵۆپەی بەهۆی زۆر هۆکاری تریشەوە هەڵدەبێت کە یەکێک لەو هۆکارانە تێکچوونی سێنسەری سەر کڕانک شەفتە، وە هەندێک جاریش لەکارکردن دەوەستێت بەهۆی بەرزبوونەوەی حەماوەوە، کە وادەکات گڵۆپەکەی هەڵببێت.

#تێبینی:: هێمای گڵۆپەکە لە کۆمێنتی یەکەم دا ئەنێم.
دووەم 👈 لەرزینی بزوێنەر::Vibrations in the Engine.
بە تێکچوونی سێنسەرەکە، واتە هیچ چاودێرییەک (Monitor) نیە، بۆ دیاری کردنی شوێنی (Position) کڕانک شەفت، ئەمەش دەبێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی بزوێنەرەکە توشی لەرزینێکی قورس ببێت وە هەروەها پاوەریشی کەم دەبێتەوە.

سێیەم 👈 کاردانەوەیکی هێواش لەلایەن پایدەری بەنزینەوە::Slow Response from the Accelerator
ئەگەر ئەم سێنسەرە توشی هەر کێشەیەک ببێت ئەوا ناتوانێت زانیاریی دروست بنێرێت دەربارەی شوێنی سلندەرەکان، ئەمەش مانای ئەوەیە بۆشاییەک دروست دەبێت لە نێوان گەیشتنی زانیارییەکان بە عەقڵ و پاشان ئەنجامدانی لەلایەن عەقڵەکەوە. لەبەر ئەم هۆکارەش پایدەری بەنزین کاتێکی گونجاوی پێ ناگات بۆ وەڵام دانەوە.

چوارەم 👈 هەڵبونێکی نامۆ::Erratic Starting
کاتێک عەقڵ کۆدی ئیش نەکردنی سێنسەرەکەی پێ دەگات و بەتەوای سێنسەرەکە لە کارکردن دەوەستێت، نیشانەکە لەسەرەتادا بەسەختی بەدیار دەکەوێت وە ئەگەر زوو چاک نەکرێتەوە، ئەوا ناتوانیت بۆ ماوەی ڕۆژێکیش کار بە ئوتومبیلەکەت بکەیت.

پێنجەم 👈 لە یەکێک لە سلندەرەکان تەقینەوە ڕوونادات::Misfiring of the Cylinder
ئەمەیان یەکێکە لە نیشانە سەرەکییەکانی تێکچوونی سێنسەرەکە، کاتێک سێنسەرەکە تێک چووبێت ناتوانێت زانیاری تەواو بدات دەربارەی شوێنی پستنەکان بەمەش لەناو یەکێک لە سلندەرەکاندا تەقینەوەکە ڕوونادات.

شەشەم 👈 ئوتومبیلەکە تووشێ باک فایەر دەبێت::Stalling and Backfiring
لەم کەیسەدا ئوتومبیلەکە دەڕوات بەڵام هەندێک جار بزوێنەرەکە دەکوژێتەوە و پێ دەبێتەوە، هەروەها ئەگەر بەردەوام بیت لە ڕۆشتن ئەوا بەتەواوی بزوێنەرەکە دەکوژێتەوە.


No comments:

Post a Comment