Engine Valves
ڤاڵڤەکان
☜لە بازاڕ پێی دەڵێن #وەلف.
☜بەشێکی سەرەکیی بزوێنەری ئۆتۆمبیل و بزوێنەرەکانی تریشە.
☜ژمارەیان بە لایەنی کەمەوە دوو دانەیە بۆ هەر سلندەرێک (پستۆن). ئەکرێ لە دوویش زیاتر بێت.
☜ڤاڵڤی ئینتەیک سووتەمەنی و هەوا، یاخود هەر هەوا (لەو مەکینانەی دایرێکت ئینجێکشنن)ی پێدا دێت.
☜ڤاڵڤی ئیگزۆست پاشماوەی سوتان و دوکەڵی لێوە ئەکرێتە دەرەوە.
☜کردنەوە و داخستنی ڤاڵڤاکان بەهۆی #کام_شەفتەوە دەبێت. بە لایەنی کەمەوە یەک کام شەفت هەیە بۆ هەر مەکینەیەک، وە دەکرێ لە یەکیش زیاتر بێت.
☜گەڕانەوەی ڤاڵڤەکان بۆ شوێنی خۆیان و داخستنەوەیان بەهۆی #سپرینگ ـەوە دەبێت.
☜پێویستە ماددەی ڤاڵڤی ئیگزۆست پتەو تر بێت لە هی ئینتەیک.
☜قەبارەی ڤاڵڤەکان لە مەکینەیەکەوە بۆ مەکینەیەکی تر دەگۆڕێت.
No comments:
Post a Comment