سیستەمی vdc چی یە؟
ئەم سیستەمە کورتکراوەی وشەی (vehicle dynamic control )ە بە مانایەکی تر بریتی یە کۆنترۆڵکردنی جێگیری ئەلیکترۆنی یە.
ئەم سیستەمە سەرەتا لەلایەن کۆمپانیای bosch پەرەی پێدراوە لە ساڵی ۱۹۹٥ پاشان کۆمپانیای نیسان بۆ ئۆتۆمبیلی جۆری پاثفایندەر بەکاری هێناوە وە چەند کۆمپانیایەکی تری بواری ئۆتۆمبیل بەکاری دەهێنن.
ئەم سیستەمە بەکاردێت بۆ جێگیرکردنی ئۆتۆمبیل لەکاتی خلیسکان بەهۆی خێرای زۆر بێت یان بەفر و باران وە لەکاتی خلیسکان لە ڕێگا پێچاو پێچەکاندا ئەم سیستەمە ڕێگر دەبێت لە خلیسکان.
کارێکی تری ئەم سیستەمە بریتی یە لە کەمکردنەوەی هێزی مەکینە لەکاتی خلیسکان و وە کۆنترڵکرنی ئەو تایەی کە توشی خلیسکان بووە.
کارپێکردنی ئەم سیستەمە بەشێوەی بەردەوام پێویستە بۆ ئەوەی لە حاڵەتی لە ناکاو پارێزراوە بیت.
دانا کریم
ماستەر لە ئەندزیاری میکانیک
No comments:
Post a Comment