بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی ئوتومبێله‌كانیان گێڕی ئۆتۆماتیكه‌

⚠️بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی ئوتومبێله‌كانیان گێڕی ئۆتۆماتیكه‌⚠️⚠️⚠️
- گێڕی ئۆتۆماتیك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ند جۆرێكی هه‌یه‌، به‌ڵام به‌گشتی له‌و جۆره‌ن كه‌ تۆرباین(Torque converter)یان تێدایه‌ و پێكهاته‌یه‌كی ئاڵۆزی هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش واده‌كات له‌ڕێگه‌ی كێسه‌وه‌ ته‌واوی هایدرۆلیكی گێڕه‌كه‌ دانه‌كرێت له‌كاتی گۆڕیندا.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌سه‌دا 40 بۆ 60ی هایدرۆلیكی گێڕه‌كه‌ له‌ كاك یان كێسه‌وه‌ دێته‌خواره‌وه‌. بۆیه‌ باشتره‌ به‌ئامێری پێشكه‌وتوو هایدرۆلیكه‌كه‌ بگۆڕدرێت تا به‌ته‌واوی بگۆڕدرێت، به‌و هایدرۆلیكه‌ی له‌ تۆرباین و رادێته‌ره‌كه‌شدایه‌.
به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هایدرۆلیكه‌ تازه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌شه‌ی له‌گێڕه‌كه‌دا ماوه‌ تێكه‌ڵده‌بێته‌وه‌ و توانای پێویستی نابێت، جگه‌ له‌وه‌ش به‌ماوه‌یه‌كی كه‌متر پێكهاته‌ كیمیایی و فیزیاییه‌كانی تێكده‌چێت و پێویست به‌ گۆڕین ده‌كاته‌وه‌.
- له‌كۆمێنت جۆر و مۆدێلی ئوتومبێله‌كه‌ت بنووسه‌، ئێمه‌ش جۆر و بڕی هایدرۆلیكی گێڕه‌كه‌یت بۆ ده‌نووسین..
لایك و شه‌یر بكه‌ن با زۆرترین كه‌س لێی سوودمه‌ندبێت 😊

No comments:

Post a Comment