بە شێوەیەکی گشتی لە ئوتومبێلدا سێ جۆر سیستمی سوکان هەیە (Power Steering System).

بە شێوەیەکی گشتی لە ئوتومبێلدا سێ جۆر سیستمی سوکان هەیە (Power Steering System).

1. سیستمی هایدرۆلیکی (Hydraulic System): سیستمی پاوەری سوکانی هایدرۆلیکی بە بەکارهێنانی هایدرۆلیک ئیش دەکات و لەتوانایدایە هێزێکی زۆر کۆبکاتەوە و بینێرێت بۆ سوکان (Steering Wheel) کە بە شێوەیەکی گشتی لەسەر بەشی پێشەوەی ئوتومبێل جێگیر کراوە و فەرمانی ڕاست و چەپ کردنی (Road Wheel) ئوتومبێلە.
پەستانی هایدرۆلیک بە شێوازێکی ئاسایی لە پەمپی هایدرۆلیک (Power Steering Pump) سەرچاوە دەگرێت بە پاڵپشتی بزوێنەری ئوتومبێل. پەمپی هایدرۆلیک لەسەر بزوێنەری ئوتومبێل جێگیر دەکرێت و لەڕێگای قایش (Belt) بە بزوێنەری ئوتومبێل دەبەسترێتەوە.

2. سیستمی هایدرۆلیکی کارەبایی (Electro-hydraulic systems):- ئەم سیستمە کورتکراوەی EHPS واتە Electro-hydraulic power steering systems.
ئەم سیستمەش بە هەمان شێوەی سیستمی هایدرۆلیکی کار دەکات بەڵام پەستانی هایدرۆلیکی لە پەمپێکەوە سەرچاوە دەگرێت کە لە لایەن مۆتۆڕێکی کارەباییەوە پاڵپشتی دەکرێت لەبری ئەوەی لەلایەن بزوێنەری ئوتومبێلەکەوە بێت، واتە لەم سیستمەدا بزوێنەری ئوتومبێل بە پەمپی هایدرۆلیکەوە نەبەستراوە لە ڕێگای قایشەوە. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە سیستمی سوکان توانای کارکردنی هەیە لە کاتێکدا بزوێنەری ئوتومبێل لەکاردانیە لەلایەن کۆمپیوتەرەوە بۆ پاراستنی سوتەمەنی.
ئەم سیستمە بۆ یەکەم جار کۆمپانیای فورد بەکاری هێنا لە ساڵی 1965، دواتر کۆمپانیای تۆیۆتا لە ساڵی 1990 بەکاری هێنا.
نموونەی ئەو ئوتومبیلانەی کەم ئەم جۆرە سیستمەیان تێدایە
Ford, Volkswagen, Audi, Peugeot, Citroen, SEAT, Škoda, Suzuki, Opel, MINI, Toyota, Honda, and Mazda.

3. سیستمی کارەبایی (Electric Systems):- ئەم سیستمەش کورتکراوەی (EPAS)واتە
Electric power assisted steering.
ئەم سیستمە کار دەکات بە بەکارهێنانی مۆتۆڕێکی کارەبایی (electric motor) بۆ یارمەتی دانی شۆفێری ئۆتۆمبێل.
ئەم مۆتۆڕە کارەباییە هەستەوەری پێوە جێگیر کراوە (Sensor).
لەم جۆرە سیستمەدا کۆی گشتی (مجموعی) تاقم سوکان بە هیچ جۆرێک هایدرۆلیکی تێدا نییە، بەشی ناوەوەی پێکهاتووە لە شەفتی سوکان کە لەڕێگای بوشی باغەوە جێگیر کراوە لەناو تاقم سوکان، بۆیە دەبینین ئەو ئوتومبێلانەی کە سوکانی کارەباییە، زیاتر هەست بە بوونی تەقە تەق دەکەیت لەکاتی لێخوڕیندا بەتایبەتی کاتێک بە شەقامێکی چەوڕێژدا تێپەڕ دەبیت. هەندێک جاریش سەڵیبی سوکان یاخود بەشی ناوەوەی مۆتۆڕی کارەباییەکە تەقە تەق دروست دەکات.
لەم جۆرە سیستمەدا پەمپی هایدرۆلیکی و پولی پەمپ و قایش و بۆری پەستانی هایدرۆلیک و بۆری گەڕاندنەوەی هایدرۆلیک و دەببەی هایدرۆلیکی تێدا نییە.
لە هەندێک ئوتومبێلدا مۆتۆڕی کارەبایی لەسەر کۆی گشتی سوکان یاخود ڕەفەی سوکان Power Steering Rack جێگیر کراوە، هەندێکی دیکەش لە بەشی ناوەوەی ئوتومبێل بەشی چەپ لەژێر سوکان و لەناو داش بۆرد جێگیر کراوە.
یەکەم سیستمی کارەبایی لە ئوتومبێلی Suzuki Cervo لەساڵی 1988 تاقی کرایەوە.

No comments:

Post a Comment