هەموو زانیاریەک لەسەر ئاوی ڕادێتەر
گۆڕینی رۆنی بزوێنه‌رو ئاوی رادێته‌ر، یه‌كێكن له‌هه‌ره كاره گرنگه‌كان كه شۆفێر به‌رده‌وام پێوه‌ی سه‌رقاڵه، هه‌روه‌ها كه‌مبوونه‌ی ئاوی رادێته‌ر ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی ناوخۆیی بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كه، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی فشارێكی زۆر بخاته‌سه‌ر بزوێنه‌ره‌كه، بزوێنه‌ره‌كه‌ش به‌رگه‌ی ئه‌و فشاره زۆره نه‌گرێت و ببێته هۆی ته‌قینی سۆنده یان رادێته‌ر ته‌نانه‌ت بزوێنه‌ره‌كه‌ش، زۆرجار ئه‌م فشاره زیانێكی زۆر به‌بزوێنه‌ره ده‌گه‌یه‌نێت كه چاكبوونه‌وه‌ی ئه‌سته‌مه، ته‌نها به‌گۆڕینی بزوێنه‌ره‌كه ئه‌و كێشه‌یه كۆتایی دێت.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه شۆفێران رادێته‌ری ئۆتۆمبێله‌كانیان پڕده‌كه‌ن له‌ئاوی ئاسایی له‌بری ئاوی سه‌وزو سوری تایبه‌ت به‌ڕادێته‌ر، لێره‌دا پرسیارێك دروستده‌بێت، ئایا ئه‌م ئاوانه كامیان باشترن؟
1- ئاوی ئاسایی
ئه‌م ئاوه رێژه‌یه‌كی زۆر له‌خوێی تێدایه، دوای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌ك كار له‌سه‌ر رادێته‌ره‌كه ده‌كات و ده‌بێته هۆی خورانی رادێته‌ره‌كه، ئه‌م خوێی ناو ئاوه ده‌بێته هۆی دروستبوونی ژه‌نگ له‌ناو رادێته‌ره‌كه‌دا، هه‌روه‌ك چۆن ئاو ده‌بێته هۆی دروستبوونی ژه‌نگ له‌سه‌ر ئاسن و مس، هه‌روه‌ها ئاوی ئاسایی له 100 پله‌دا ده‌كوڵێت.
2- ئاوی سه‌وزو سووده‌كانی
ئاوی سه‌وز، ئاوێكی دڵۆپێنراوه‌و هیچ جۆره خوێیه‌كی تێدا نیه، بۆیه به‌دووره له‌هه‌ر مادده‌یه‌كی زیانبه‌خش، هه‌روه‌ها به‌ئامانجی كارلێك نه‌كردن له‌گه‌ڵ رادێته‌ره‌كه، هه‌ندێك مادده‌ی تێكه‌ڵده‌كرێت، هه‌روه‌ها پله‌ی كوڵانی به‌رزده‌كرێته بۆ سه‌رو 100، به به‌راورد به‌ئاوی ئاسایی دره‌نگتر گه‌رم ده‌بێت و رێژه‌ی كوڵانی به‌رزه.
3- جیاوازی نێوان ئاوی سه‌وزو سور
مادده‌ی بنه‌ڕه‌تی له‌مجۆره ئاوه تایبه‌تانه‌دا جلیكوڵه، به‌ڵام جیاوازی هه‌یه له‌نێوان ئه‌سیلینی جلیكۆڵی ئاوی سه‌وز له‌گه‌ڵ برۆبلینی جلیكۆڵی ئاوی سور، بۆیه له‌نێوان ئه‌م دوو ئاوه‌دا جیاوازی هه‌یه، ته‌نانه‌ت ره‌نگیشیان جیاوازه، بۆیه له‌وه‌یه ئاوی سه‌وز دژه ژه‌نگ بێت و دژه ژه‌نگیش نه‌بێت، ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كوالێتی ئاوه‌كه به‌پێی ئه‌و كۆمپانیایه‌ی به‌رهه‌میهێناوه، هه‌روه‌ها پێویسته ئاوی تازه نه‌كرێته رادێته‌ره، مه‌گه‌ر له‌هه‌مان جۆری پێشووتر بێت، بۆیه زه‌حمه‌ته جیاوازی نێوان ئاوی سه‌وزو سور بكه‌ین، چونكه هه‌ر كۆمپانیایه‌و به‌شێوه‌یه‌ك به‌رهه‌می ده‌هێنێت، به‌ڵام ده‌توانین له‌دوو خاڵی بنه‌ڕه‌تیدا جیاوازیان بكه‌ین، ئه‌وانیش..
* پله‌ی ژه‌هراوی: واته توانای ئه‌و ئاوه له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه‌ی كه به‌ر رادێته‌ره‌كه ده‌كه‌وێت، له‌مڕووه‌وه ئاوی سه‌وز به‌تواناتره.
* ماوه‌ی گۆڕینی ئاوه‌كه: ئاوی سور پێویسته دوای 150000 میل بگۆڕدرێت، به‌ڵام ئاوی سه‌وز له‌نێوان 12 بۆ 24 مانگ پێویسته بگۆڕدرێت.
له‌كۆتاییدا پێویسته به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاوی سه‌وزو سور تێكه‌ڵنه‌كرێت، چونكه پێكهاته‌ی دروستبوونیان جیاوازه.
No comments:
Post a Comment