هەموو شتێک دەربارەی ڕۆنی بزوێنەر و تایبەتمەندیوکانی....؟

هەموو شتێک دەربارەی ڕۆنی بزوێنەر و تایبەتمەندیوکانی....؟

یەکێک لە پێداویستیەکانی بزوێنەر ڕۆنە کە بە ڕۆحی بزوێنەر ناسراوە، ئامانجی ڕۆن بۆ بزوێنەر چەورکردن، ساردکردن، نەرم کردن، پشتیوان بەخوا لەم ڕاپۆرتەدا بەڕوونی و بەشێوەیەکی زانستیانە باسی ڕۆن دەکەین، بەتایبەت ڕۆنی بزوێنەری ئۆتۆمبێل دەکەین.
ڕێکخراوی ئەندازیاری ئۆتۆمبێل ناسراو بە SAE کورتکراوەی (Society of Automotive Engineers), کاری ئەم ڕێکخراوە ئەمریکیە هەڵسەنگاندی جۆری کوالیتی ئۆتۆمبێلە بەشێوەیەکی گشتی ، لەوانە ڕۆنی بزوێنەر، ڕۆنی گێڕ بۆکس، هتد.
جۆرەکانی ڕۆنی ئەم ڕێکخراوە لە دوو جۆر پێکهاتووە بەپێی ئاستی لینجی Viscosity grade:
یەک نمرە 00 SAE و دوو نمرە SAE 00W-00
یەک نمرە (Single grade ) یاخود (mono grade) :
بۆ 00 SAE واتە ڕێژەی ئاستی لینجی ئەو ڕۆنە بۆ پلەیەکی گەرمی دیاریکراو ، بەڵام تایبەتمەندە بەیەک ئاست، بە کەمکردنەوەی ژمارەکە ڕۆنەکە لێشاوی زیاد دەکان لە پلەی گەرمی نزم، بەڵام ئەگەر ژمارەکە زیاد بوو ئەوا لێشاوی ڕۆنەکە کەم دەکات ، بەڵام ئەم ڕۆنە لە ئێستایا بۆ ئۆتۆمبێل بەکار نایەت، زیاتر بۆ مۆلیدە و مەکائنی زراعی بەکار دێت.
دوو نمرە (Mullti grade) :
ئەم ڕێکخراوە هەستاوە بە دانانی دوو ئاستی لینجی بۆ ڕۆنی ئۆتۆمبێل لە یەک گیراوەدا بەجۆرێک تایبەتمەندە بە دوو ئاستی لینجی بۆ کەش و هەوای جیاواز، بۆ نمونە SAE 5W-30 ،
ژمارەی یەکەم 5: واتا ئاستی لینجی ڕۆنەکە لە پلەی گەرمی 17.8c- یان 0F کە (oil pump) توانا پەستاوتنی ڕۆنی هەبێ بۆ هەموو بەشەکانی بزوێنەر لە سەرەتای هەڵکردنی ئۆتۆمبێل کاتێک کە ساردە واتە کڕانکی سارد(cold crank)، بە زیاد بوونی ئەم ژمارەیە ڕۆنەکە خەستر دەبێتەوە مەکینە توانای پەستانی ڕۆنەکەی کەمتر دەبێ بەڕێژەیەکی کەم ، یان بەپێچەوانەوە, دیارەکە پیتی w واتا زستان (winter) .
بەڵام ژمارەی کۆتایی 30 واتا باشترین لێشاوی لینجی ڕۆن لە ناو بزوێنەر لە پلەی گەرمی 100c پلەی سیلیزی یاخود 212F فەهرەنایت یان زیاتر کە ئەمەش هەر کۆمپانیایە بەشێوەیەک دایڕشتووە ،بەمەش بەرگری شلی ڕۆنەکە زیاد دەکات لە پلەی گەرمی بەرز، بەزیادبوونی ئەم ژمارەیە بەرگری ڕۆنەکە زیاد دەکات، واتە هەتا 100cپلەی گەرمی ئەو ڕۆنە هەمان لینجی (viscosity) خۆی لەدەست نادات.
تێبینی:
-جیاوازی پلەی گەرمی بەرزترین و نزم ترین لە کۆمپانیایەکی ڕۆن بۆ کۆمپانیایەکی تر جیاوازە.
-بەزیاد بوو ژمارەی لینجی( SAE 5W-30) ڕۆنە خەستر دەبێتەوە ،هەروەها بە کەم بوونی ژمارەکە واتا ڕۆنەکە شلتر دەبێتەوە.
ئەوەی گرنگە تیشکی بخەمە سەر ئەوەیە لە وڵاتی خۆمان زۆربەی کەس وا تێگەیشتوە ئەو کۆدانە(SAE 5W-30) بە واتای پلەی گەرمی هاوین و زستان دێت ، بەڵام هیچ بەڵگەیەکی زانستی لەسەر نییە، بەڵکو ئەو ژمارانە واتا لینجی ڕۆنەکە، بە نەگونجانی هەر جۆرە ڕۆنێک لەگەڵ میکانیزمی بزوێنەر ئەشێ زیان بگەیەنێت بە بزوێنەر لە ڕووی ماندوبوونی پەستاوتنی ڕۆن (engine oil pump ), زیاد بەکارهێنانی سووتەمەنی، نەگونجانی ڕۆنەکە لەگەڵ بۆشایی نێوان پستن و سلندەر, بۆشاییەکانی تر (engine clearance levels)،
سەبارەت بە بڕوانامەی (API) ناسراو (American Petroleum Institute ) کاری ئەم پەیمانگایە بەخشینی بڕوانامەی کوالیتی ستاندەردە بە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی ڕۆنی ئۆتۆمبێل، تایبەتمەندی هەر ڕۆنێک بەپێی بڕوانامەی ئەم پەیمانگا بەناوبانگە دیاری دەکرێت، جۆری بڕوانامەکان لە سەرەتای ساڵەکانی 1920ز دەستی پێکرد یەکەم بڕوانامەشSA بوو٫
دواتر SB, SC, SD, DE, SF, SG, SH, SJ, SM, SN
نوێترینیان لە دوو جۆری SM کە بۆ مۆدێلەکانی 2004 _2011 بەکاردێ، هەروەها SN لە 2011 تا ئێستا بەکاردێ، API-SN بە هاوکاری لیژنەی ILSAC هەستان بە دانانی بەرنامەیەک بۆ پاراستنی ژینگە و پاراستنی تۆڕبۆچارجەر(turbocharger), کەم بەکارهێنانی سووتەمەنی و کۆنتڕۆڵ کردنی پاشماوەی سیستەمی ئەگزۆز، هتد.
سەبارەت بە عادی و ئەصڵی جۆری ڕۆن دیارە کە سێ جۆرن .
جۆری یەکەم (Synthetic oil)
ئەم جۆرەیان باشترینیانە بەو پێیەی جگەی لەوەی کانزاییە دەوڵەمەندە بە زۆرترین مەوادی کیمیایی پاککەرەوەی بزوێنەرە، نەرمی دەبەخشێت بە بزوێنەر و لێکخشاندن کەمدەکاتەوە بەمەش بزوێنەر سووتەمەنی کەمتر بەکاردێنێت. بە پلەی گەرمی بەرز دەگرێت بوخار ناکات و بە پێی توێژینەوەیەک ئەگەر بۆ ماوەی 6 سەعات پلەی گەرمی بەرز بکرێتەوە بۆ 400c پلەی سەدی ئەوا تەنها % 4 ڕۆنەکەی کەم دەکات, هەروەها بەرگەی 30c- دەگرێت و بە 6.6s چرکە ڕۆن دەگاتە تەواوی بزوێنەر و پەستانی ڕێکدەخات.
جۆری دووەم (conventional oil)
ڕۆنی بەکارهاتووی جۆری یەکەمە کە زۆر خراپە بۆ بزوێنەر دەبێتە هۆی داخورانی بزوێنەر و بۆخار دروست دەکات و کاریگەریی خراپ لەسەر بزوێنەر دەکات و دەبێتە هۆی ئەوەی مەکینە دوکەڵ درووست بکات و پێچەوانەی جۆری یەکەم، هتد.
جۆری سێیەم پێی دەوترێت
‏(Synthetic blend oils)Semi synthetic
تێکەڵەی جۆری یەکەم و مینەڕاڵە ، بەڵام لە دووەم باشترە.

باشترین بژاردە ئەوەیە بەپێی دۆکیومێنتی تایبەتی ئۆتۆمبێلەکەت(owners manual) ڕۆنێکی گونجاو هەڵبژێری هەروەک زۆربەی کۆمپانیاکانی تۆتۆمبێل ئەم ڕێنماییە دەدەن بە شۆفێران .
ئەوەی ماوەتەوە بڵێن ئایا ئەو ڕۆنانەی وڵاتی خۆمان تا چەند ئۆرجیناڵ و ستاندەردن...؟ ئایا تێکراوە نین، بەمەش پێویستە لە شوێنێک ڕۆن بگۆریت کە متمانە پێکراو بێ.


هاوپێچ لەگەڵ چەند وێنەیە ،بەوهیوایەی سوودبەخش بێ.

No comments:

Post a Comment