بابەتێکی گرنگ کە ڕەنگە لەلایەن زۆر شۆفێرەوە پشت گوێ خرابێت

بابەتێکی گرنگ کە ڕەنگە لەلایەن زۆر شۆفێرەوە پشت گوێ خرابێت

ئایا ئاساییە لە هاویندا لە بری کوڵانت (ئەنتی فریز), ئاوی ئاسایی بکەرێتە رادیەتەر (سیستەمی فێنککەرەوە)ی ئۆتۆمبێلەوە ؟

وەڵام : نەخێر ئاسایی نیە و کاریگەری زۆر خراپیشی دەبێت .
بەکار هێنانی ئاو بۆ سیستەمی فێنککەرەوە ئەم زیانانەی دەبێت:

1- ئاوێکی خاوێن لە ١٠٠ پلەی سەدیدا دەکوڵێت وە کاتێک جۆرەکانی خوێی تێکەڵ دەبێت پلەی کوڵانی دادەبەزێت تا نزیکی ٨٠ پلەی سەدی

2- لەدوای زۆر گەرم بوونی و سارد بوونەوەی ئاو خوێیەکانی شی دەبنەوە و چەندین توێژاڵ دروست دەکەن (دیقەتی کتری ئاو کوڵاندن بدەن).

3- دەبێتە هۆی دروست بوونی ژەنگ

4- کاتێک ئاو دەکوڵێت و دەبێتە گاز قەبارە و پەستانێکی زیاتر پەیدا دەکات ئەمە لە کاتێکدا سیستەمی فێنککەرەوە داخراوە بۆیە دەبێتە هۆی کشانی یەکێک لە پارچەکان بۆ کردنەوەی جێ ئیتر رەنگە پەمپی ئاو، رادیەتەر یان سۆندەکان بێت.
***

پێویستە هەمیشە کووڵانت بەکار بێت بۆ هەموو وەرز و پلە گەرمییەکان .

بەڵام پرسیارێکی تر

ئایا چی جۆرە کووڵانتێک و بە چی رێژەیەکی تێکەڵ کردن بەکار بێت؟
وەڵام:
هەموو سەرچاوە جیهانیەکان کۆکن لەسەر ئەوەی کوڵانت (ئەنتی فریز) ی خاوێن هەرگیز باش نیە و کاری خۆی ناکات
بەڵکو پێویستە بە رێژەی ٥٠ بە ٥٠ لەگەڵ ئاو (دڵۆپێنراو و بێ خوێ) تێکەڵ بکرێت.

وە هەر نا هاوسەنگیەک لەم رێژەیەدا دەبێت هۆی لاواز کردنی کاریگەری کووڵانت کە ئەمەش کارێکی ئاسان نیە بۆ شۆفێران،

بۆیە پێویستە ئەو جۆرە کووڵانتانە بەکار بێن کە گیراوەن لەلایەن کۆمپانیاکانەوە و پێویستیان بە تێکەڵ کردنی هیچ ماددەیەکی تر نیە .
باشترین جۆرە ئەنتیڤرێزەکانمان لادەست دەکەوێت

کە کووڵانتێکی گیراوەیە و ٤ ساڵ گرنتی هەیە
پلەی بەستنی -٤٠ پلەی سەدییە
پلەی کوڵانی ١٢٥ پلەی سەدییە
چەندین بڕوانامە و تێستی جیهانی هەیە
هەردوو رەنگی سوور و سەوزی بەردەستە

تێبینی :

1- گۆڕینی کووڵانت دەبێت بۆ تەواوی سیستەمی فێنککەرەوە بکرێت نەک تەنها رادیەتەر.

2- گەر تا ئێستا ئاوی ئاساییت بەکار هێناوە دەکرێت ناو سیستەمی فێنککەرەوە بە فلاش پاک بکریتەوە و پاشان کووڵانت بەکار بێتەوە.

3- هەرگیز نابێت وەلفی حەماوە دەربهێنرێت و سێنسەری فان لە کار بخرێت و هەمیشە فان کار بکات.

4- کووڵانتی کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی ئۆتۆمبێل دەبێت دوای ٤ بۆ ٥ ساڵ بگۆڕدرێت.

5- دوو جۆر رەنگی کوڵانت هەیە کە بریتین لە سەوز و سوور وە نابێت لەگەڵ یەک تێکەڵ بکرێن.

6- بەشێکی زۆری ئۆتۆمبێلە ئەمریکییەکان لەگەڵ کۆمپانیای تۆیۆتا و چەند کۆمپانیایەکی تر کووڵانتی سوور بەکار دێنن

7- بەشێکی زۆری ئۆتۆمبێلە کۆرییەکان، ئەڵمانییەکان و کۆمپانیای نیسان کووڵانتی سەوز بەکار دێنن.

No comments:

Post a Comment